سەرەکی / تۆپ ستۆر / بەرپرسێکی ئەمریکی: ئێران بە فەرمی دەستبەرداری داواکاریی دەرکردنی سوپای پاسداران بووە لە لیستی تیرۆر

بەرپرسێکی ئەمریکی: ئێران بە فەرمی دەستبەرداری داواکاریی دەرکردنی سوپای پاسداران بووە لە لیستی تیرۆر

بەرپرسێکی ئەمریکی: ئێران بە فەرمی دەستبەرداری داواکاریی دەرکردنی سوپای پاسداران بووە لە لیستی تیرۆر

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی لە ئیدارەی جۆ بایدن، ئاشکرای کرد، ئێران بە فەرمی دەستبەرداری داواکاریی لابردنی سوپای پاسدارانی ئێران بوو لە لیستی تیرۆر کە خاڵێکی سەرەکی ئاڵۆز بوو لە بەردەم ئەرکەکان بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی.

ئەو بەرپرسە لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی “سی ئێن ئێن” رایگەیاند، ئێران لە وەڵامی لەسەر پێشنیاری یەکێتیی ئەوروپا بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنەکە داوای دەرکردنی سوپای پاسدارانی نەکردووە لە لیستی تیرۆر کە هێڵی سوور بوو بەلای ئێرانەوە.

جەختیشی کردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەند جارێک ئەم داواکارییەی رەت کردەوە و، “ئەگەر نزیک بین لە رێککەوتنێک ئەوە ئەمە هۆکارەکەی بوو”، هەروەها ئێران دەستبەرداری داواکاری هەڵگرتنی زۆرێک لە کۆمپانیاکانی سەر بە سوپای پاسداران بوو لە لیستی تیرۆر.
روونیشی کردەوە، “سەرۆک، سووربوو لەسەر ئەوەی کە سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر هەڵناگرێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *