سەرەکی / تۆپ ستۆر / هەواڵگریی ئەمریکا: ئەلقاعیدە و داعش خۆیان دروست دەکەنەوە و نیازیشیان وایە کە پەلامارى رۆژئاوا بدەنەوە

هەواڵگریی ئەمریکا: ئەلقاعیدە و داعش خۆیان دروست دەکەنەوە و نیازیشیان وایە کە پەلامارى رۆژئاوا بدەنەوە

هەواڵگریی ئەمریکا: ئەلقاعیدە و داعش خۆیان دروست دەکەنەوە و نیازیشیان وایە کە پەلامارى رۆژئاوا بدەنەوە

بە گوێرەی ماڵپەڕى CBN، لە ئێستادا ئەفغانستان بووەتە پەناگەیەک بۆ تیرۆریستان. بەپێی کۆمەڵگەى هەواڵگریی ئەمریکا، ئەلقاعیدە و داعش خۆیان دروست دەکەنەوە و نیازیشیان وایە کە دووبارە پەلامارى رۆژئاوا بدەنەوە.

بە پێی چاودێرەکانى ئەفغانستان، لەگەڵ دەستەبەرسەرداگرتنى تاڵیبان بۆ ئەفغانستان گرووپە تیرۆریستییەکان پێشوازییان لێ کراوە، تەنانەت ئەگەر بەبێ دەنگیش بووبێت، لە ئێستاشدا هەڵدەستن بە رێکخستنەوەى هەوڵەکانیان لە ئەفغانستان. هاوکات، دەرئەنجامی رادەستکردنى ئەفغانستان بە تاڵیبان لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بووەتە هۆکارى بەهێزکردنى میلیشیا ئیسلامییەکان لە شوێنەکانى تر.

نەتەوە یەکگرتووەکان و شیکەرەوەکانى هەواڵگرییان ئەوەیان دەرخستووە، لە ئێستادا 10 بۆ 15 هەزار شەڕکەرى بیانى راکێشراون بۆ ئەفغانستان. پێشتریش، جەنەڕاڵ مایکل کوریلا، فەرماندەى فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانى ئەمریکا، ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە هەواڵگریی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاماژەیان داوە بەوەى کە گرووپە تیرۆریستییەکانى وەک ئەلقاعیدە لە ئێستادا هەستاون بە بنیادنانى کەمپی مەشقکردن لە ئەفغانستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *