سەرەکی / تۆپ ستۆر / ڕێباز مام شۆرش: ره‌وتی سه‌در به‌ نیازی ره‌دكردنه‌وه‌ی كۆی سیستمی سیاسی و چه‌سپاندنی گۆڕانكارییه‌كی رادیكاڵه‌ له‌ عێراقدا.

ڕێباز مام شۆرش: ره‌وتی سه‌در به‌ نیازی ره‌دكردنه‌وه‌ی كۆی سیستمی سیاسی و چه‌سپاندنی گۆڕانكارییه‌كی رادیكاڵه‌ له‌ عێراقدا.

دیكتاتۆرییه‌تی دینی: خواسته‌ سیاسییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در

له‌ كڵه‌پهاوسێكی عێراقی، رۆژنامه‌نووسێكی سه‌ر به‌ ره‌وتی سه‌در، به‌ ناوی (ئه‌حمه‌د) به‌ كورتی خواسته‌ سیاسییه‌كانی سه‌دری له‌م قۆناغه‌دا ئاشكرا كرد. ئه‌گه‌ر وته‌كانی ئه‌حمه‌د به‌ هه‌ند وه‌ربگیرێن، ئه‌وا ره‌وتی سه‌در به‌ نیازی ره‌دكردنه‌وه‌ی كۆی سیستمی سیاسی و چه‌سپاندنی گۆڕانكارییه‌كی رادیكاڵه‌ له‌ عێراقدا.

به‌ كورتی:
سه‌در ئاماده‌ نییه‌ محمد شیاع السودانی وه‌كو كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق قبووڵ بكا، و رێگه‌ش نادات هاوپه‌یمانیی (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی)، حكومه‌ت دروست بكا.
سه‌در مۆدێلی حوكمڕانیی ته‌وافوقی و شه‌راكه‌ت و سازان ره‌د ده‌كاته‌وه‌، ده‌یه‌وێت له‌ سیستمێكی سه‌رۆكایه‌تی دا حزبی زۆرینه‌، وڵات به‌ڕێوه‌ به‌رێت.
سه‌در ده‌یه‌وێت ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق بگۆڕێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانێت گۆڕینی ده‌ستوور كۆت و به‌ندی زۆره‌، و پێویستی به‌ كۆده‌نگی لایه‌نه‌كانه‌، سه‌در ده‌یه‌وێت له‌ جیاتی هه‌مواری ده‌ستوور، پاشكۆیه‌ك بۆ ده‌ستووری عێراق دابڕێژێت كه‌، خواسته‌كانی خۆی تێدا جێ بكاته‌وه‌. به‌ وته‌ی هه‌وادارانی سه‌در، ئاماده‌كارانی ئه‌و پاشكۆیه‌ له‌و گه‌نجانه‌ پێكدێن كه‌ رژاونه‌ته‌ ‌سه‌ر شه‌قام و به‌شدارن له‌ شۆڕشدا (بیخۆێنه‌ره‌وه‌ كوده‌تا).

به‌پێی ئه‌م نه‌شخه‌ڕێیه‌، سه‌در ده‌یه‌وێت گۆڕانكاریی رادیكاڵ بكا و ئه‌گه‌ر یارییه‌كه‌ی بۆ بچێته‌ سه‌ر، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتییش بێت، مۆدێلی حوكمڕانیی ئایه‌تولڵا خومه‌ینی له‌ ساڵی ١٩٧٩ له‌ ئێران، له‌ عێراقی ٢٠٢٢ دا دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *