سەرەکی / تۆپ ستۆر / سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێت: لە بارەی یاسای هەڵبژاردنەوە هەموو لایەنەکان سازاوین تەنها پارتی نەبێت لەگەڵمان ناسازێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێت: لە بارەی یاسای هەڵبژاردنەوە هەموو لایەنەکان سازاوین تەنها پارتی نەبێت لەگەڵمان ناسازێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێت: لە بارەی یاسای هەڵبژاردنەوە هەموو لایەنەکان سازاوین تەنها پارتی نەبێت لەگەڵمان ناسازێت

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ دەنگی ئەمریكا:
پرۆژه‌یه‌کمان پێشکه‌ش کردووه‌ بۆ هه‌موواری یاسای هەڵبژاردنەکان، واته‌ یه‌کێتی و ئه‌و هێزه‌ سیاسیانه‌ سازاون له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ک که‌ هه‌موواره‌که‌ی بکرێت،هه‌تا ئێستا پارتی له‌گه‌ڵمان نه‌سازاوه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ک له‌ولاشه‌وه‌ به‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌ڵێت ده‌بێت بسازێین و سازان بکه‌ین له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و یاسای کۆمیسیۆن که‌ ئه‌وان داواده‌که‌ن سازان بکه‌ین له‌سه‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ بێت له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسیه‌کان دابنیشن و بسازێن له‌گه‌ڵیاندا.
ماوه‌ی چوارساڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌موواری یاسای هه‌ڵبژاردن بکرێت فه‌رموون با یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موواربکرێته‌وه‌ و ڕێگری بکه‌ین له‌م گزی کردنه‌ی له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت ئێستا حیزبه‌که‌ی منیش تۆمه‌تبار ده‌کرێت و خه‌ڵک ئۆباڵی ئه‌مه‌ی خستۆته‌سه‌ر حیزبه‌که‌ی منیش، ئه‌گه‌ر حیزبه‌که‌ی من له‌ ڕابردوودا تۆمه‌تبارکرابێت به‌وه‌ی که‌ ته‌زویر ده‌کات، ئێستا هەر ئێمه‌ین ده‌مانه‌وێت پێشه‌نگ بین ڕێگری له‌م ته‌زویره‌ بکه‌ین و جارێکی تر حیزبه‌که‌ی منیش ڕووسوور بێت له‌به‌رده‌می خه‌ڵکی کوردستاندا خه‌ڵک مافی خۆیه‌تی ده‌نگ بدات به‌و نوێنه‌ره‌ی ده‌یه‌وێت بچێته‌په‌رله‌مانی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *