سەرەکی / تۆپ ستۆر / یادگار فایەق دەسـتـم لە کوردستان٢٤ (K24) کـێـشـایـەوە

یادگار فایەق دەسـتـم لە کوردستان٢٤ (K24) کـێـشـایـەوە

دەسـتـم لە کوردستان٢٤ (K24) کـێـشـایـەوە!

یادگار فایەق :

ئەزیزان سڵاو،

لێرەوە رایدەگەیەنم کە هیچ پەیوەندییەکم بە کەناڵی کوردستان٢٤ـەوە نەماوەو بە ویستی خۆم دەستم لە کەناڵەکە کێشاوەتەوە.

پێویستە بڵێم :

شانازییە بۆ خۆم و خێزان و کەسوکار و هاوڕێ و دۆستەکانم کە هەرگیز کارەکەمم بۆ خۆ دەوڵەمەندکردن و بینەر بە گێل زانین بەکارنەهێناوە، هەرگیز نەمویوستوە بەرنامەکانم زیان بە خێزان و خەڵک و ئاشتەوایی کۆمەڵگە بگەیەنن.

سوپاس بۆ خوا و بە تەحەداوە دەڵێم نەمویستوە ببم بە خاوەنی بزنسی خۆم لەسەر پشتی میدیا و دەستم لەگەڵ هیچ بەرپرس و بازرگانێک تێکەڵ نەکردوە بۆ ئەوەی لە رووی مادییەوە خۆم، یان هیچ کەسێکی نزیک/خێزانەکەم سوودمەند بین و پیشەکەم وەکو پێشکەشکار بەکار نەهێناوە بۆ لێدانی هیچ کەس و دامەزراوە و لایەنێک وەکو هەندێک بەناو راگەیاندنکاری چاپلوس و رۆژنامەنووسی خەڵـکـخـەڵـەتـێـنـە دەیکەن و ناوی پیشەکەیان هێندە پیس کردوە، مرۆڤ بە شەرمەوە دەڵێت منیش لەم بوارەم.

هەرگیز بۆ خۆبردنەوە پێشەوە کەرامەتی خۆمم پێ-شێل نەکردوەو ئەخلاق و پەروەردەیشمان رێگەی ماستاو و ‘مامە حەمە’یی و مەرایی بۆ هیچ کەس پێ نەداوین و نادەن.

بێ منەتیش بن ئەوانەی دەتوانن پێچەوانەی ئەم قسانەم بسەلمێنن!

دوای پێشکەشكردنی تەنها ٧ ئەڵقە لە بەرنامە نوێیەکەم “نەرمەهێز” بڕیارمداو و دەستم لە کوردستان٢٤ کێشایەوە، هۆکارەکان زۆرن و لەبەر حورمەتی پیشەیی بوون و ئەو ماوەیەی لەو کەناڵە بووم، هیچ ناڵێم.

هیواداریشم پەیجەکانی سێبەر و بنـدیوار و بەرهەتاویش رێز لەم بڕیارە بگرن و هیچ نەڵێن.. تا ناچار نەبین شت بڵێین!

ئێوە و کوردستان لە ئەمانەتی خوادا بن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *