سەرەکی / تۆپ ستۆر / پانۆراماى راگواستنى پشدەر لە میدیا جیهانیەکان 33 ساڵ لەمەوبەر لە رۆژى 26-6-1989 شارى قەڵادزى و نزیکەى (191) گوند راگواستران

پانۆراماى راگواستنى پشدەر لە میدیا جیهانیەکان 33 ساڵ لەمەوبەر لە رۆژى 26-6-1989 شارى قەڵادزى و نزیکەى (191) گوند راگواستران

پانۆراماى راگواستنى پشدەر لە میدیا جیهانیەکان
قەندیل 24 راپۆرت نووس: رێباز مام شۆرش

33 ساڵ لەمەوبەر لە رۆژى 26-6-1989 شارى قەڵادزى و نزیکەى (191) گوند راگواستران لەڵایەن رژێمى گۆر بەگۆر بۆ ئۆرتوکا زۆرەملێکان،لە سنورى سلێمانى و دەروبەرى نیشتەجێکران، بۆ زیاتر ئاشنابون بەو رۆژمێرو پانۆراماى لە هەواڵە ناوخۆى و جیهانیەکانى راگواستنى پشدەر بەم شێوەى خوارەوە.
• 8-4 لیژنیەک لە کاربەدەستانى رژێم کارتى راگواستنیان بە سەر خەڵکى سەنگەسەرو ئۆردوگاى توەسوران دابەشکرد.
• 9-10-4 دوکانەکانى ناو شارى قەڵادزێ دروشمیان لە سەر نوسرابوو هەر ئەو رۆژە دوکانەکان بە بڵدۆزەر تێکدران، هەر هەمان رۆژ وەفدێک لە پیاو ماقوڵانى پشدەر بۆ گەیاندنى دەنگى نارەزاى خەڵکى شارەکەیان بە سەدام حسێن دیکتاتۆرى پێشووراگەیاند.
• 12-4 پاشبینینى تاوانبار عێزەت دوورى وەفدەکە بەتەلەفۆن بە خەڵکە قەڵادزێیان راگەیاند کە راگواستن راگیراوە،
• 13-4 خەڵکى ئۆردوکاى پێمالک،ژاراوە، تووەسوران،بۆ دەربرینى خۆشحاڵى بە هەواڵى راگیرانى راگواستن، رژێمیش بەم خۆشحاڵییەى خەڵک نارەحەت بوون،گەنجێکیان بەناوى عبدرەحمان دەسگیرکرد.
• 14-4 لیژنەى کاتى کارتى بە سەر ئۆردوکاى پێمالک دابەشکرد.
• 14-4هێزێکى سەربازى زۆر هاتنە ناوچەى پشدەر.
• 17-4 بە خەڵکەکەیان راگەیاند دەتوانن ماڵەکانتان باربکەن بۆ یەکێ لەم ئۆردوکانە خەبات، دارەتوو، جدیدە، باینجان، کەورکۆسک، بازیان، بەحرکە.
• 17-4مامۆستا مەڵا دەڵگەیى ئیمام و خەتیبى مزکەوتى قەڵادزێ کە ئەندامى وەفدەکە بوو، لەڵایەن پیاوانى رژێمى گیراوەو ونکرا. کە هێشتا وەفدەکە سەدامیان نەدیبوو.
• 18-4پارێزگارى سلێمانى سورە لە سەر راگواستنى شارى قەڵادزێ.
• 20-4 بەرێوەبەرى هەموو قوتابخانەکانى قەڵادزێ ئاگادارکرابوونەوە تاکو رۆژى 28-4 تەواوى سجلاتى بەرێوەبردنى قوتابخانەکان بەرنەوە مالێ تاکو نەفەوتێن.
• 21-4 ناونوسینى خەڵکى شارەکەو دەوروبەرى دەستى پێکرد.
• 26-4 هێشتا مامۆستا دەڵگەیى ونەو بەر نەبووە.
• 27-4 وەفدەکەو پیاو ماقولان گەرانەوە بێئەوەى مەڵا دەڵگیان لەگەڵ بێت، وەفدەکە عڵى حسن مەجیدیان دیوەو پێگوتوون بە فەرمانى سەرۆک کۆمار پشدەر رادەگوێزرێت.
• 28-4 داوا لە مەلا دەڵگەیى کراوە بَێتە سەر تەلەفزێۆن و قسە و باسى حزبە کوردستانیەکان و دەولەتانى ناوچەکە بەدرۆبخاتەوە بڵێ شارەکە رانەگوێزرێت.

ئاژانسەکان و راگواستنى پشدەر
*رادیۆى بى بى سى بەشى فارسى هەواڵەکان دەلێن عێراق دەیەوێت تۆلەى شەر لە کوردەکان بکاتەوە کەبشتیوانى ئێرانیان کردووە لە جەنگدا، سەرچاوە کوردیەکانیش دەلێن ئەگەر دەولەت دەست بەراگواستنى قەڵادزێ بکات ئافرەت و منداڵ و پیاوان لە سەر شەقامەکان رادەکێشین بۆ ئەوەى رێگاى هاتووچۆى ئۆتۆمبێلەکانى سوپاى عێراق بگرین یان بە سەر جوستەیان برۆن.
*رادیۆى لەندەن ،بەشى عەرەبى 11-3 باڵوێزخانەى عێراق لە لەندەن، نکۆڵى لە هەواڵى راگواستنى قەڵادزێ کرد.
*بى بى سى 13-3 بریارە راگواستنى قەڵادزێ لە پەرلەمانى بەریتانیا باسبکرێت، رێکخراوى پاراستنى مافى کەمینەکان لەلەندەنەو لیژنەى مافى مرۆڤى نەتەوەیەگکرتوەکان ئەندامە ئەم رفتارەى عێراقى بە قەتڵوعام لە قەڵەمداو ئیدانەى کرد.
*رۆژنامەى دەیڵى تەلگراف لەندەن 13-4 ئلمانجى عێراق لە خاپورکردنى قەڵادزێ قەڵاچۆکردنى گەڵى کوردە.
*13-4 ى،ن، ک، بەنەتەوە یەگکرتووەکانى راگەیاند عێراق نیازى وێرانکردنى تەواوى کوردستانى هەیە، لەگەڵ چەند دەولەتێکى کۆنەپەرستى عەرەبیش رێک کەوتووە کورد لە نێوان خۆیان دابەش بکەن.
*دەنگى ئیسرائیڵ 14-14 هێزەکانى عێراق ئاگادارى خەڵکى قەڵادزێیان کردۆتەوە بۆ راگواستن.
*بى بى سى 14-4 کوردەکانى ئێرە رایان گەیاند کاوڵکردنى قەڵادزێ ئەمرۆ دەستى پێکرد.
*رادێۆى تاران 14-4سەرچاوە کوردییەکان رایاند گەیاند عێراق نیازى وایە شارى قەڵادزێ و (25) هەزار کەسى رانیەش رابگوێزێ.
*هەفتەنامەى ئیکۆنۆمێنت لەندەن سەدام لە ساڵى 1970 بیر لەوە دەکاتەوە پشتێنەیەکى ئەمنى بە درێژاى سنورى عێراق و ئێران تورکیا رابکێشێ بۆ ئەمە بە قولایى (30) کیلۆمەتر هەموو ئاوەدانیەکى کتول کردووە، دەولەتى عێراق دەتوانێ ئەم ناوچە کاول کراوانە بداتە بە عەرەبى عێراق و میسر.
*دەنگى ئەمریکا بەشى فارسى 16-4 لایەنێکى کوردى کە مەلبەندەکەى لە ئێرانە داوا لە سکرتێرى گشتى نەتەوەیەگکرتووەکان دەکات، وا لە عێراق بکات دەست لە راگواستنى قەڵادزێ هەڵبگرێ.
*رۆژنامەى سەندەى تایمز لەندەن 16-4 سەدام حسێن داخوازێ خەڵکى لە سەر راگواستنەکە رەتکردۆتەوە.
*رۆژنامەى لۆمۆند پاریس کاربەدەستانى عێراق کارتى راگواستنیان بە سەر خەڵکى شارى قەڵادزێ و رانیە دابەش کردووە، ئەوانەى رازى نەبوین بە بڵدۆزەر روخێنراوە.
*رۆژنامەى واشنتۆن تایمز ئەمریکا لێپرسراوانى دەولەتى سەرۆک بۆش رایگەیاند هەرچەندە لایان سەیر نیە کە کوردەکان ناچار بکرێن خانوو ماڵى خۆیان جێبهێڵن ناشتوانن ئەو قسانە بسەلمێنن کە سەرچاوە کوردییەکان دەربارەى راگواستن باسى بکەن، لێپرسراوانى عێراق ئەم دەنگەیان بەدرۆ خستەوە و قسەى ئەوەش هەیە کە دەولەتانى عەرەب رەنکە عێراقیان رازى کردبێ راگواستنەکە رابگرێ ئەگەر بۆ ماوەیەکیش بێت.
*رۆژنامەى گەردیان لەندەن گەرماى هاوین زۆربەى کوردانى دەگوژێت ئەگەر رابگوزێرێ.
*دەنگى ئەمریکا بەشى فارسى رۆژى 16-4 دەولەتى عێراق رایگەیاندووە، وازى لە راگواستن هێناوە.
*ئاژانسى ئەڵمانیاى رۆژئاوا بۆن 17-4 دەربەدەرکردن و راگواستنى میللەتى کوردلە کوردستانى عێراق دواى رێکەوتنى سەرۆکى عێراق دێت، لەگەڵ سەرۆکەکانى دى عەرەب لە ساڵى 1982 لە مەغریب بۆ دابەشکردنى میللەتى کورد بە سەرخۆیاندا لەم دوایە عیچراق (25) هەزار خێزانى میسرى هێناوەتە عێراق مافى سەندنى خانوى پێداون.
*رادێۆى دەنگى راپەرین 22-4 ولیام ۆڵدگریف ، وەزیرى دەولەتى بەریتانیا بۆ کاروبارى دەرەوە، هەر راگواستنى کورد لە عێراق دەبێتە نارازەى بەریتانیا داوادەکەین عێراق رێگە بدات دیپلۆماس و نوێنەرى و بالوێزخانەکانەى بەریتانیا سەردانى ئەو ناوچانە بکەن لە کوردستانى عێراق.
* رادێۆى بى بى سى هەژیرى تەیموریان پێم وایە ئەم راگواستنە بەمەبەستى پشتێنەى ئەمنى چونکە رانیە (50)کم لە قوڵایدایە و هیچ دەولەتێکش زاتى ئەو ناکات بەمەبەستى پشتێنەى ئەمەنى بەقوڵایى 50کم لەخاکى خۆى وێران بکات ئەگەر دنیا لێ بگەرێت رانیەو قەڵادزێ رابگوازن نۆرەى سلێمانى و هەولێریش دێت.
* تێبنى:: سوودم بۆ ئەم سەرچاوەیە وەرگرتووە،لە گۆڤارى زنار ژمارەى44 ساڵى

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *