سەرەکی / تۆپ ستۆر / سەربازێك بە فەرماندەكەی دەڵێت ، گەورەم هاوڕێكەم لە مەیدانی جەنگ نەگەڕاوەتەوە

سەربازێك بە فەرماندەكەی دەڵێت ، گەورەم هاوڕێكەم لە مەیدانی جەنگ نەگەڕاوەتەوە

سەربازێك بە فەرماندەكەی دەڵێت ، گەورەم هاوڕێكەم لە مەیدانی جەنگ نەگەڕاوەتەوە ، داوا دەكەم رێگەم بدەی بچم بە دوایدا بگەڕێم.
فەرماندە: ڕێگەت نادەم ، نامەوێت ژیانی خۆت بخەیتە مەترسیەوە لە پێناو كەسێكدا ڕەنگە كوژرابێت و لە ژیاندا نەمابێت!
سەربازەكە گوێ بە فەرمانی بەرپرسە سەربازیەكەی نادات و دەچێت بە شوێن هاوڕیەكەیدا دەگەڕێت ،پاش تێپەربوونی یەك كاتژمێر ،سەربازەكە بە برینداری دەگەڕێتەوە و تەرمی هاوڕیەكەشی بەباوەشیەوەیە !
فەرماندەكە بەلەخۆبایی بوەنەوە دەڵێت: پێم نەوتی ئێستا ئەو كوژراوە مەڕۆ ، پێم بڵی پێویستی دەكرد بەو شێوەیە ژیانی خۆت بخەیتە مەترسیەوە لە پێناو دۆزینەوەی تەرمێك؟
سەربازەكە: بەدڵنیایەوە پێویستی دەكرد، چونكە كاتێك بینیمەوە هێشتا برینداربوو ژیانی تێدا مابوو و پێی گوتم : دڵنیابووم كە تۆ دێیت!
هاوڕیەتی گیان بەخشینە.

ئا/ رەمەزان شێخانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *