سەرەکی / تۆپ ستۆر / ئەو پیاوەی لە وێنەكەدا دیارە ناوی (داشرت مانجی)یە لەگوندێكی دوورە دەست لە هیندستان دەژیا.

ئەو پیاوەی لە وێنەكەدا دیارە ناوی (داشرت مانجی)یە لەگوندێكی دوورە دەست لە هیندستان دەژیا.

داشرت مانجی، پیاوە پەرجووەكە
ئەو پیاوەی لە وێنەكەدا دیارە ناوی (داشرت مانجی)یە لەگوندێكی دوورە دەست لە هیندستان دەژیا.
هاوسەرەكەی تووشی نەخۆشییەكی مەترسیدار دەبێت بەهۆی دووری گوندەكەوە لە شارو لە نەخۆشخانە كە دووری گوندەكە نزیكەی 70 كیلۆمەتر رێگەی سەخت و پێچاوپێچ دەبێت لەبەر ئەوە ئەمبۆڵانس لەكاتی گونجاودا ناگاتە گوندەكەو ژنەكە گیان لە دەستدەدات.
داشرت داو لە حكومەت دەكات تونێلێك بۆ رێگەی گوندەكە درووست بكات بۆ كورتكردنەوەی رێگەكە تا رووداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە بەڵام حكومەت داواكاریەكەی “داشرت “پشتگوێ دەخات.
ئەم جووتیارە بڕیار دەدات خۆی تونێلێك درووست بكات تا خەڵكی گوندەكە لەو نەهامەتیە رزگار بكات، ئیتر خۆی پاچ وخاكەناز دەبات و دەست دەكات بە كوون كردنی شاخەكە ، هەموو دانیشتوانی گوندەكە گاڵتەیان بە كارەكەی دەكرد و دەیان ووت دوای گیان لەدەستدانی ژنەكەی عەقڵی لەدەستداوەو شێت بوە!
ماوەی 22 ساڵ لە ساڵی (1960 – 1982) خەریكی بڕینی چیاكە بوو رۆژانە لە بەیانی زوەوە تا ئێوارە بەتەنها كاری دەكرد.
“دانشرت” تەنها بە پاچ و خاكەناز و ئیرادەیەكی بەهێزەوە كاری دەكرد و وێنەی هاوسەرەكەی لەبەرچاوی بوو كە چۆن گیانی لەدەستداوە.
لەكۆتاییدا توانی رێگەیەك بە درێژایی 110مەتر و پانی 9 مەتر وبەرزی 7 مەتر درووست بكات.بەوەش رێگەی نێوان گوندەكەو شار كەم بوەوە بۆ تەنها 7 كیلۆمەتر لەكاتێكدا پێش درووستكردنی تونێلەكە 70 كیلۆمەتر بو.
پاش درووستكردنی تونێلەكە منداڵان بە پێ دەرۆشتن بۆ قوتابخانە و ئەمپۆڵانس بە ئاسانی دەگەیشتە گوندەكە. ئەوەی ئەو جوتیارە بە ماوەی 22 ساڵ كردی حكومەت دەیتوانی تەنها بە 3 مانگ درووستی بكات ، ئەو پیاوە ناو نرا پیاوی چیا.و چیرۆكی ئەو پیاوە فلمێكی سینەمایی لێبەرهەم هێنراوە.
داشرت لە ساڵی 2007 بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی مێشكەوە گیانی لەدەستداو سەرۆك وەزیران بەشداری مەراسیمی بەخاكسپاردنی كرد وپرسەی نیشتمانی بۆ سازكرا.
سوكرات دەڵێت: مرۆڤایەتی پلەیەكە هەندێك كەس پێدەگەن و كەسانی دیكەس تا مردن ئەو پلەیە بەدەست ناهێنن.

ئا/ رەمەزان شیخانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *