سەرەکی / تۆپ ستۆر / کۆلێرا وەک نەخۆشی هەژاری

کۆلێرا وەک نەخۆشی هەژاری

کۆلێرا وەک نەخۆشی هەژاری
هونەر تۆفیق
بڵاوبوونەوەی کۆلێرا وەک ڤایرۆسەکانی تر نیە تەنیا ڕەهەندی تەندروستی هەبێت و بەخۆپارێزی چارەسەربکرێت .
کۆلێرا نەخۆشیەکە هاوتەریب بەهەژاری . لەناو هەژاریدا دەژی و بڵاودەبێتەوە .
هەمیشە تەشەنەکردنی کۆلێرا لەکاتەکانی جەنگ ، کارەساتێکی سروشتی ، فەوزا و بۆشایی سیاسی و ئیداری کۆمەڵگەکاندا بڵاودەبێتەوە . چونکە لەو کاتانەدا خزمەتگوزاری نامێنێت و هەژاری زاڵ دەبێت ، ژینگەپیس دەبێت کە دەبێتە باشترین ژینگەی نەخۆشی کۆلێرا و دەرفەتی بڵاوبوونەوەی بۆ دەڕەخسێت .
ئەو وڵاتانەی ئاستی خزمەتگوزاریان ( پاکردنەوەی پاشەڕۆ ، ئاوی خواردنەوە ، عەداڵەتی دابینکردنی شوێنی نێشتەجێبوونی هاوڵاتیان ، ژینگەپارێزی ، عەدالەت لە کەرتی تەندروستیدا ) بۆ هاوڵاتیان شیاوە ، بەیەکجاری چارەسەری کۆلێرایان کردووە و کۆتاییان بەو مەترسیە هێناوە .
بەڵام لەو شوێنانەی خزمەتگوزاری کەمدەبێتەوە وەک ئەفریقیا و ئاسیا ، ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە هەمیشە ئامادەیە .
لە ناوچە هەژارنشینەکانی عێراق ، یەمەن ، سوریا بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و بۆشاییە ئیداریەکانەوە لەئاستی جیهاندا مەترسیدارترین شوێنی کۆلێران و بەردەوام نەخۆشیەکە هاوتەریب بە هەژاری لەناو خەڵکدا بڵاودەبێتەوە . چارەسەر و بنەبڕکردنیشی پەیوەستە بە چارەسەری هەژاری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە کۆمەڵگە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *