سەرەکی / تۆپ ستۆر / بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا چاویکەوت بە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا چاویکەوت بە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق.

‏‎لە دیدارێکدا جەخت لە دەسەڵاتی دادوەری و سەربەخۆیی دادگاکان کرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چەسپاندنی یاسا و پارێزگاریکردن لە دەستوور لەپێناو سەقامگیری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لە وڵاتدا.

‏‎ھەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی یەکخستنی هەوڵەکان و تەواوکردنی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان کرا بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار بە بەشداری هەموولایەنە سیاسییەکان و دروستکردنی حکومەتێک کە ببێتە چەترێک بۆ هەموو عیراقییەکان و کار بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر بکات.

‏‎فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق بەگرنگییەوە باسی لە رۆڵ و پێگەی سەرۆک مام جەلال کرد و رایگەیاند، عیراقی نوێ دەبێت سوپاسگوزاری سەرۆک مام جەلال بێت، چونکە ئەو کۆکەرەوەی هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکان بوو.

هەروەها ستایشی هەوڵەکانی سەرۆک بافڵی کرد کە لە ماوەی رابردوودا رۆڵێکی ئەرێنی بینیووە لە یەکخستنی هێز و لایەنە سیاسییەکان و هۆکارێک نەبووە بۆ دروستکردنی پشێوی و دووبەرەکی.

وتیشی ئێمە بەم هەنگاوە دروست و کاریگەرانەدا، سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلالمان دێتەوە یاد و دڵنیاین یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان درێژەپێدەری ئەو رێبازە دەبێت.

‏‎لە بەرامبەردا سەرۆک بافڵ داوای لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کرد رۆڵی مێژوویی خۆیان بگێڕن و پارێزەری مافی ھەموو عیراقییەکان بن بە نەتەوە وپێکھاتەکانیشەوە.

هەروەها هاوکار و پشتیوان بێت بۆ داکۆکیکردن لە مافە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *