سەرەکی / تۆپ ستۆر / بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.

‏‎لە دیدارێکدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی و رزگار حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون.

‏‎بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عیراق و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ ئاڵوگۆڕكرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و چڕکردنەوەی ھەوڵەکان كرایەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان و گەیشتن بە رێککەوتنێكی نیشتمانی لەسەر بنەمای ھاوبەشیی راستەقینە کە چوارچێوەکەی دەستوور و بەرژەوەندی گشتی بێت.

‏‎ھەر لە دیدارەکەدا بانگهێشتی ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکان کرا بۆ کۆبوونەوەیەكی نیشتمانی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ و گەیشتن بەڕێككەوتنێك بۆ دەربازكردنی عیراق لەو دۆخە سیاسییەی تێیكەوتووە و حكومەتێك دروستبكرێت كە عیراق بەرەو سەقامگیری سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئابووری ببات.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەرۆشی و سوربوونی یەکێتی بۆ رێككەوتن و چارەسەركردنی كێشەكان دووپاتكردەوە و و رایگەیاند، هەموومان لەبەردەم دۆخێكی چارەنووسسازداین و پێویستە بڕیارەكانمان لە خزمەت گەل و وڵاتدا بێت.

گیانی تەبایی و پێكەوەیی قوڵتر بكەینەوە و هەمووان پێكەوە هەنگاو بۆ داهاتوویەكی گەش بنێین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *