سەرەکی / تۆپ ستۆر / چێوەی هەماهەنگی: لەگەڵ یەكێتی و عەزم جەختمانكردەوە لە زوو هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەت

چێوەی هەماهەنگی: لەگەڵ یەكێتی و عەزم جەختمانكردەوە لە زوو هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەت

چێوەی هەماهەنگی: لەگەڵ یەكێتی و عەزم جەختمانكردەوە لە زوو هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەت

قەندیل24

ئەمڕۆ سێشەممە لە بەغداد کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ‏سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و چێوەی ھەماھەنگی بە سەرۆكایەتیی نوری مالكی و ھاوپەیمانیی عەزم بە ‏سەرۆکایەتیی موسەننا سامەڕائی بەڕێوەچوو.‏

دوای كۆبوونەوەكە، چێوەی هەماهەنگی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپەیمانیی عەزم جەختمانكردەوە لە زوو هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەت”.

ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە پەرەسەندنەكانی دۆخی سیاسیی ئێستای عێراق و پەلەكردن لە تەواوكردنی شایستەیی دەستووری “بە بەشداریی هەموو لایەنە نیشتمانپەروەرەكان” تاوتوێكراون.

چێوەی هەماهەنگی لە درێژەی ڕاگەیەندراوەكەیدا ئاشكرایكردووە، “بەشداربووانی كۆبوونەوەكە جەختیانكردەوە لەوەی قۆناغی داهاتوو گرنگە و پێویستە پەلەبكرێت لە دەستپێكردنی هەنگاوەكانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەتێك كە توانای بەجێهێنانی داخوازییەكانی عێراقییەكانی هەبێت و ژیانێكی شكۆمەندانە و خزمەتگوزاری و ئاسایش و سەقامگیری بۆ هەمووان دەستەبەربكات”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *