سەرەکی / تۆپ ستۆر / محەمەدی حاجی مەحمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان هەڵبژاردن ئەمساڵ ناکرێت، بەڵکو دەکەوێتە ساڵی داهاتوو

محەمەدی حاجی مەحمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان هەڵبژاردن ئەمساڵ ناکرێت، بەڵکو دەکەوێتە ساڵی داهاتوو

🔻پارتی و یەکێتی لەسەر بەرژەوەندییەکان هەمیشە ڕێککەوتوون و ڕێکیشدەکەون
🔻هەڵبژاردن ئەمساڵ ناکرێت، بەڵکو دەکەوێتە ساڵی داهاتوو

محەمەدی حاجی مەحمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم بۆ دەنگی ئەمریکا:
🔹پارتی و یەکێتی لەسەر ئەوە کۆکبوون کە کۆمسیۆن ناتوانێت لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجام بدات.
🔹هەمیشە کورد بەگوێی بێگانە زیاتر دەکات یان دەبێت بێگانە کۆیان بکاتەوە، ڕۆژێک وەزیری دەرەوەی ئێران هات کۆی کردینەوە، جارێکیش وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هات کۆی کردینەوە ئەمجارەش نوێنەری یوئێن کۆیکردینەوە
🔹پارتی و یەکێتی، لە کۆبوونەوەکەدا هیچ موناقەشەیەکی یەکتریان نەکرد ، بەڵکو پشتگیری یەکتریشیان دەکرد.
🔹هەڵبژاردن ئەمساڵ ناکرێت، بەڵکو دەکەوێتە ساڵی داهاتوو.
🔹پارتی و یەکێتی لەسەر بەرژەوەندییەکان هەمیشە ڕێککەوتوون و ڕێکیشدەکەون.
🔹ئەگەر پۆستی سەرۆک کۆمار مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەکانی پارتی و یەکێتی دروست بکات، ئەوا ئەو دوو حزبە خۆیان ڕێکدەکەون.
🔹ئەگەر پارتی یان یەکێتی (111) کورسیەکەی پەرلەمانیش بهێنێت ناتوانێت لەو سنورەی کە ئێستا هەیە زیاتر حوکمی کوردستان بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *