سەرەکی / تۆپ ستۆر / دوران کاڵکان: پەدەکە هەوڵ دەدات بە شەڕ لە دژی پەکەکە تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە

دوران کاڵکان: پەدەکە هەوڵ دەدات بە شەڕ لە دژی پەکەکە تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە

ئەندامێکی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، سیاسەتی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و پەدەکە سیاسەتێکی هاوبەشە و ئەم دوو هێزە مانەوەی خۆیان لە دەسەڵاتدا بەستووەتەوە بە شەڕ لە دژی پەکەکە، دەشڵێت: پەدەکە هەوڵ دەدات بە شەڕ لە دژی پەکەکە تەمەنی خۆی درێژ بکاتەو.
دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە وتارێکدا کە دەربارەی پێشهاتەکانی ئێستا بۆ ماڵپەڕی پەکەکە نووسیویەتی، دەڵێت: بەرەی دژمان بەنیازە لەسەر بنەمای چەمکی شەڕی تایبەتی هەمەلایەنە درێژە بە هێرشەکانی بدات، لەبەر ئەوەش هێرشەکان لەسەر بنەمای چەمکی شەڕی تایبەتی هەمەلایەنە بەردەوامییان دەبێت، کە لە هەر شوێنێک دەرفەتیان هەبوو پاکتاوکاریی و سڕینەوە ئەنجام دەدەن.
لە درێژەی وتارەکەدا هاتووە: بەڕاستی دەیانەوێت ڕێ لەو پێشکەوتنانە بگرن، کە لە چوار پارچەی کوردستان بە پێشەنگایەتیی شۆڕشی ئازادیی بەدەستهاتووە، دەیانەوێت بەوەش ڕێ لە شۆڕشی دیموکراتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرن، کە بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەى ئازادیی بەڕێوەدەچێت، لە ژێر ئەم هێرشانەوە ئەم ڕاستییە هەیە و دواکەوتوویی جیهانی و ناوچەیش لە پشت ئەو هێرشانەوەیە.
کاڵکان باس لە سیاسەتی ئاکەپە-مەهەپە و پەدەکە دەکات و دەڵێت: سیاسەتی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و پەدەکە سیاسەتێکی هاوبەشە، ئەم دوو هێزە مانەوەی خۆیان لە دەسەڵاتدا بەستووەتەوە بە شەڕ لە دژی پەکەکە، پەدەکە هەوڵ دەدات بە شەڕ لە دژی پەکەکە تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە و حزب و لایەنەکانی دیکە ناچار بکات، بەشداری لەم شەڕەدا بکەن، ئاکەپەش هەوڵ دەدات بە سەرکوتکردنی ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆیی پشتیوانی بۆ خۆی کۆبکاتەوە.
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دەشڵێت: ساڵی ٢٠٢٢ ساڵێکی ستراتیژییە بۆ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی، ساڵی بەرخودانی هەمەلایەنەیە، ئەو تێکۆشانەش لە بنچینەدا لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی سیاسەت و ئەقڵییەتی بکوژ و پاکتاوکار ئەنجام دەدرێت، بۆیە دەبێت تێکۆشانێکی یەکگرتووانەیی لەو شێوەیە بەڕێوەبچێت.
سەرچاوە: رۆژنیوز

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *