“لێره بهدواوه لە بارەگاکانی یەکێتی سیستمى وزهى پاك جێبهجێدهكهین”
بافڵ جهلال تاڵهبانى، سهرۆكى یهكێتيى نیشتمانيى كوردستان بهبۆنهى رۆژى جیهانى ژینگهوه پهیامێكى بڵاوكردهوه و رایگهیاند،
“بەداخەوە لە ئێستادا گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی بە تەواوی هەستیپێدەکرێت و داهاتووی مرۆڤایەتی رووبەڕووی هەڕەشەیەکی مەترسیدار دەبێتەوە. هەربۆیە لەروانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر ژینگە، وڵات و داهاتووی نەوەکانمان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بەڵێنماندا تاوەکو یادێکی تری یەکێتی یەک ملیۆن نەمام لە هەرێمی کوردستان بڕوێنین و بەشێک بین لە چارەسەر نەوەک تێکدان. بە خۆشحاڵییەوە ئێستا کار لەسەر پرۆژەکە دەکرێت و هەڵمەتەکە دەستیپێکردووە”.
وتیشى: “ئەمڕۆش بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژینگەوە و وەک ئەرکێکی مرۆیی، نەتەوەیی و نیشتمانی رایدەگەیەنین کە لە بارەگاکانی یەکێتیی لە مەکتەبی سیاسی، مەکتەب و مەڵبەندەکان سیستمێکی نوێ جێبەجێدەکەین کە خۆی لە سوودوەرگرتن لە تیشکی خۆر و گۆڕینی بۆ وزەی کارەبا (سۆلار) دەبینێتەوە و بەچەند قۆناغێک پرۆژەکە جێبەجێدەکرێت. بەم هەنگاوەش هاوکار و پشتیوانی حکومەت و رێکخراوە دڵسۆزەکان دەبین کە کار بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان و رووبەڕووبوونەوەی ئەگەرە نەخوازراوەکان دەکەن”.