سەرەکی / تۆپ ستۆر / زیانەکانی جگەرەکێشان

زیانەکانی جگەرەکێشان

زیانەکانی جگەرەکێشان

جگەرەکێشان دیاردەیەکی کوشندەی باوە لەسەر ئاستی جیهان، ساڵانە چەندین ملیار دۆلار خەرج دەکرێت لە دروستکردن و کڕینی جگەرەدا، هاوکات ملیۆنان کەس بەهۆی ئەو نەخۆشییانەی کە لە ئاکامی جگەرەکێشان تووشی کەسانی جگەرەکێش دەبن، گیان لە دەست دەدەن.

زیانەکانی جگەرەکێشان:
یەکەم: پێکهاتەی جگەرە زیاتر لە 600 ماددەی کیمیایی زیانبەخشی تێدایە کە سەرەکیترینیان بریتییە لە “نیکۆتین، تار، یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن، قیر”.
دووەم: هۆکاری توشبوونە بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی قوڕگ و سییەکان.
سێیەم: هۆکارێکە بۆ کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی و لاوازی.
چوارەم: کاریگەری لەسەر چالاکی گورچیلە دروست دەکات.
پێنجەم: دەبێتە هۆی کەمخۆری و لاوازیی جەستە، یاخود قەڵەوبوونی نائاسایی.
شەشەم: دەبێتە هۆی جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵ.
حەوتەم: کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ئاستی بینین هەیە.
هەشتەم: هەندێکجار دەبێتە هۆی ناتەواوی کۆرپەلە.
نۆیەم: دەبێتە هۆی گیرانی بۆری هەناسەدان و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *