خولی رۆشنبیری تایبەت بە کادران بەردەوامە
ئەمرۆ لە بارەگای مەڵبەند چوارەمین رۆژی خولی رۆشنبیری تایبەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کادران بەرێوەچو ، لە خولەکەدا پانێلێک لە لایەن (جوتیار فەتاح) هەلگری بروانامەی ماستەر لە کۆمەڵناسی لە ژێر ناوی ( ئەتەکێتی سەرکردە و تایبەتمەندی لەسەردەمی مۆدێرنەدا) پێشکەشکرا . کە تێیدا هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەڵبەند ئامادەی بون . خولەکە لە لایەن ناوەندی وەرزش و لاوانی رانیە و بەشی روناکبیری مەڵبەند رێکخراوە و چەند رۆژێکە بەردەوامە.