عەبدوڵا مەسنەد فەلەکناسێکی سعودی کە جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کەشوهەوایە ڕایگەیاند: “یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەکەوێتە 9ی تەموزی 2022″.
مەسنەد ئەمرۆ یەکشەممە، لە تویتەری خۆی وەک کارئاسانییەک بۆ حاجیانی ماڵی خوا روونکردنەوە دەدات و دەڵێت: مانگی زولقەعدە 30 ڕۆژ تەواو دەکات و ڕۆژی 30ی حوزەیرانی 2022 یەکەم ڕۆژی مانگی زیلحەجەیە، هەروەها ڕۆژی 8ی تەمموزی 2022 (هەینی)، ڕۆژی وەستانی عەرەفەیە”.
ناوبراو جەختیکردووەتەوە کە “ڕۆژی شەممە 9ی تەمموزی 2022 یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە.”