52 ساڵ پێش ئێستا چی لە گوندی سوڵتانەدێی نوێ روویدا
لە ناحیەی سەنگەسەر
لە ۱۹/۵/۱۹٦۹ چی لە گوندی سوڵتانەدێی نوێ ڕویدا …
پەنــجاو سێ ســـــاڵ بەر لە مڕۆ ، بۆردوومان کردنی گوندی سوڵتانەدێی نوێ بە بۆمبی تێزابی ، لەلایەن ڕژێمی ئەوکاتەی عێراق کە احمد حسن بکر سەرۆک کۆمار بوو ، لە بەیانیەکی زوودا بۆمبێکی تێزبی کرا بەماڵی مام مینە شەل ، بەهۆیەوە ۱۳ سێزدە کەس لەماڵەکەی شەهید بوون کە دوو ماڵی تێدا بوو ماڵی خۆی و ماڵێکی سەنگەسەری بەناوی کاک عبدوڵەی حمەد ابرایم ناسرابوو بە ( عەوڵای حمەدۆکی) کە بەهۆی شۆڕشەوە ئاوارەی سوڵتانەدێ بوو بوون ،
هۆکاری بۆردومانەکەش تەنها ئەوە بوو کە پێشمەرگەیەک لە ماڵەکەی مینەشەل بەچەکەوە بینرا بوو .
عوسمان تۆفیق ۱۹/۵/۲۰۲۲ ز