سەرەکی / تۆپ ستۆر / گوندە جوانەکەی سوڵتانەدێ بناســن

گوندە جوانەکەی سوڵتانەدێ بناســن

گوندە جوانەکەی سوڵتانەدێ بناســن

قەندیل24: ڕێباز مام شۆش
لە ئەکاونتی قوتابخانەی سوڵتانەدی وەرگیراوە

ئەم گوندە لەساڵی ١٩٥٨ ئاوەدان کراوەتەوە لەلایەن سوڵتانی گوندەوە بەنزیکەی ١٣٠ ماڵ بوون لەساڵی ١٩٦٠
قوتابخانە و بنکەی تەندروستی خانووی مامۆستایان دروستکراون کە ئێستا تەنها شوێنەواریان ماوە لە ئێــــستادا هیچ بنکەیەکی تەندروستی لەو گوندەدا بوونی نیە

ئێســـتا.. ئەم گوندە لە ٤٠ ماڵ پێکهاتووە و ٦ گەڕەک دەگرێتە خۆی و زۆربەی دانیشتوانی گوند کۆچیان کردووە بۆ دەرەوی وڵات و بەشێکی زۆریشیان ڕۆشتوون بۆ شارەکان و قەزا و ناحیەکان
دانیشتوانی گوند ڕۆژانە سەرقاڵی ئاژەڵداری و کشتوکاڵ کردنن لەم ڕێگەیەوە بژێوی ژیانیان پەیدا دەکەن،ئەم گوندە جاددەی قیرتاو، صیانەی کارەبا ، تۆڕی ئاوی بۆ کراوە و هۆڵێکی تایبەت دروستکراوە بۆ بۆنەکان.
قوتابخانەی سوڵتانەدێی بنەڕەت کەساڵی ١٩٩٤دروستکراوە
کە قۆناغی ١ -٦ دەگرێتەوە، بەداخەوە زۆر قوتابیش لە خوێندن دابڕاون. مزگەوتی سوڵتانەدێ بەهاوکاری خێرخوازان و بەسەرپەرشتی بەڕێزحاجی محمد دروستکرا
بە پێویستی دەزانین زۆر سوپاسی بەڕێز کاک حمە نەورۆز ئەنجومەنی گوند بکەین بۆ تەواوی زانیاریەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *