سەرەکی / تۆپ ستۆر / مستەر بۆ ڵتن جۆلۆجى ناسى بەریتانى لە ساڵى 1956 بۆچى هات بۆ ناحییەى سەنگەسەر

مستەر بۆ ڵتن جۆلۆجى ناسى بەریتانى لە ساڵى 1956 بۆچى هات بۆ ناحییەى سەنگەسەر

مستەر بۆ ڵتن جۆلۆجى ناسى بەریتانى لە ساڵى 1956 بۆچى هات بۆ ناحییەى سەنگەسەر
رێباز مام شۆرش
خاوەنى ئیمتیاز و سەرنووسەرى ماڵپەرى قەندیل 24
لە یاداشتەکەیدا بەرێوەبەرى ناحییەى سەنگەسەر محمد سەعید کوردە دەلێت، لە ساڵى 1956 وڵاتى بەریتانیا مستەر بۆڵتن جۆلۆجى ناس دەنرێت بۆ ناحییەى سەنگەسەر بۆ ئەوەى گەران و پشکنین بکات، بۆ ناوچە شاخەوییەکانى بنارى قەندیل و سنورى ناحیەى سەنگەسەر، بۆڵتن وتى کە بەتایبەت قەندیل پرە لە مس و ئاسن و ئسبست.
محمد سەعید کوردە دەلێت: بە هاتنى کابرا دڵم زۆر خۆشبوو، وتم جار جارە سەردانى ئەکەم لە کاتى دەست بەتاڵى، بەڵام بەیانیان زوو لەگەڵ کورێکى شارەزاى ناوچەکە بە جێبێک دەر ئەچوون، بۆ شاخ و ئێوارانیش کە دەهاتەوە بە کۆمەڵێک بەردەوە دەهاتەوە.
شەوانەش بە میکرۆ سکۆپ لە ژوورەکەى خۆى تەماشاى ئەو بەردانەى دەکرد، کە کۆى کرد بوونەوە، دەووت پرن لە مس و ئاسن و ئسبست، رۆژێک چووم بۆلاى وتم مستەر بۆڵتن هاتووم بۆ ئەوەى قسە بکەین، لە بەیانیاوە تا ئێوارە کار دەکەى، لە وەڵامدا وتى ئەگەر لە بەریتانیا هەشت کاتژمێر کار بکەم دەبێت لیچرە 12 کاتژمێر کار بکەم، چوونکە کەس چاودێر نییە بەسەر مەوە، وڵاتى بەریتانیا ئەو ئەرکەى بەمن سپاردووە، تەنها 15 خولەک قسەى کرد لە گەڵمندا.
سەرچاوە یاداشتى محمد سەعید کوردە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *