سەرەکی / ئەدەب / سنە وا هەست دەکەم سێوێکین و لەتکراوین

سنە وا هەست دەکەم سێوێکین و لەتکراوین

سنە

وا هەست دەکەم
سێوێکین و لەتکراوین…
هەر یەکەمان ،
لە جێگایەک دانراوین…
ئەتۆ منی و ئەمنیش هەر تۆم…
دوو قەڵبەزەی ڕووبارێک و
جووتێک بڕکی دێراوێکین…
دوو دڵۆپی کانیاوێکین..
نێوان و هێڵی سووری چی؟!
جیاکاریی و سنووری چی؟!
هێندە هاتم،
ئەو هەموو ڕێگایەم بڕی،
هەر وامزانی لە پشدەرم…
هەر پێموابوو:
لەنێو دڵی سلێمانی و،
لەنێو چاوی کوێرەکانی و،
لە ئامێزی ڕەحیماوا و سەنگەسەرم!
ئاویەر ئەزمڕی من و
من و تۆ وەک دڵ و خوێنین…
جووتێک کەوی بنارێکین،
هەر لە ئاوازێک دەخوێنین!
ــــــــــــــــــــــــــ
ئاویەر: کێوێکە لەپەنا سنە
کوێرەکانی: کانیاوێکی گەورەی ڕانیەیە

مستەفای سەیدمینە
سنە
9 / 6 / 2019

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *