سەرەکی / وتار / قسەیەک لە سەر پەیوەندی نێوان حیزب و حکومەت

قسەیەک لە سەر پەیوەندی نێوان حیزب و حکومەت

sdr

قسەیەک لەسەر پەیوەندی نێوان حیزب و حکومەت.
ڕێباز مام شۆرش
سالانێکی زۆرە تاوەکو ئەمرۆ زۆر گڤتوگۆ دەکرێت، لەسەر پەیوەندی نێوان حیزب و حکومەت، باس لە ئەهمەیەتی جیاکردنەوەی ئەو دوو دەسەڵاتە ئەکرێت.
هەندێک پێیان وایە مانەوەی ئەم دوو دەسەڵاتە بە تێکەڵاوی ئەبێتە هۆی تێک گیرانی دەسەڵاتەکان و دروستکردنی ئاڵۆزی و پشێوی لە ئەنجامی کارەکانو. سەر ئەنجام گەندەڵی دروست ئەکات.
هەیە پێوایە یەکێ لە خاڵا لاوازەکانی دەوڵەتانی جارانی بلۆکی سۆسیالستی رۆژهەڵات. لە یەک جیاکردنەوەی ئەو دوو دەسەڵاتە بووە.
بەڵام لە ئێستای حوکمرانی هەموو دەوڵەتان لەلایەن نوێنەرانی حیزبەوە بەرێوە دەبرێن، تەنانەت لە ئێستادا حکومەتێکی گەورەی وەکو کۆماری چین، کە ئەمرۆ بە یەکێک لە وڵاتە زڵهێزەکانی ئابووری جیهان دەژمێردرێت و ساڵ بە ساڵ گەشەی ئابووری دەچێتە پێشەوە، هەردوو دەسەڵاتەکەی تێکەڵاو کردووە بە پێێ تایبەتمەندی خۆی لێپرسراوی دەزگاکانی حکومەت لێپرسراوی دەزگا حیزبیەکانیشن.
بەڵام ئەوەی بەلای منەوە سەیرە، ڵێرەدا ئەوەیە کە ئەوانەی گلەیی لە حیزب و دەستێوەردانی حیزب دەکەن لە دامو دەزگاکانی حکومەت، خۆیان و کادیر و سەرکردەی حیزبەکانن، دەستی خۆشیان ڕەها کردووە لە دەستێوەردانی دامو دەزگا حیزبیەکان.
ئەو کادیرو وەزیرانەی حکومەت هەتا ئەگەنە پلە و پایە حکومیەکە کە هەوڵی دنیا ئەدەن تاکو حیزبەکانیان بۆ ئەو پلانە بیان پاڵێون. خۆ ئەگەر ئەوانە کەسانی بێلایەن بوونایە و بە توانای شەخسی خۆیان دوور لە پشتیوانی و ناوی حیزبەکەی بە توانای خۆیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆی میللەت دەنگ و پشتیوانی میللەتیان وەربگردایە ئەوە هەقی خۆیان بوو ئەو گلەیی و قسەیەیان بکردایە.
لەگەڵ هەموو ئەمانە و ئەوانەی سەرەوەشدا، هێندەی دامو دەزگا حکومیەکان گلەیی لە دەست تێوەردانی حیزبی ئەکەن، حیزبیش هێندەی ئەوان زیاتر گلەیی لە حکومەت ئەکات کە گەڵێک جار فەرامۆشی حیزب ئەکەن، هەوڵی بچوککردنەوە و ناوزراندنی کادیرانی دەکەن و بەربەرەکانیشیان دەکەن و کاریشیان بۆ راناپەرێنن.
جارێ وەزیرەکان دوو ئیمتیازیان هەیە.
یەکەم: لەسەر حیسابی حیزبەکەیان بوون بە وەزیر و هەموو نوسینگەی کارکردنی خۆیان هەیە لە ڕاپەراندنی ئیش و کارەکان کەسێک ناتوانێ پێی بڵێ بۆ واتکرد یان بۆ وا ئەکەی، لە چۆنیەتی سەرفکردن و بەکارهێنانی ئیمتیازاتی وەزیریانە.
دووەم: وەک ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یان سەرکردایەتی حەق بەخۆی ئەدات لە گەورەو بچوکی کاری حیزبەکەش بەشداربێت، رەئی بدات و رەخنەش بگرێت، تەنانەت کادیر و دەزگا حیزبیەکەش بانگ بکات هەر لە دەعوەتەوە تاکو سەیارە و چەک و حیمایە و یارمەتی بخشین بکات و کەسیش ناتوانێ بڵێت بۆ وائەکەیت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *