سەرەکی / ئەدەب / پاولۆ کۆیلۆ نووسەر و رۆمانووسی بەرازیلی لە چیرۆکێکدا دەڵێت

پاولۆ کۆیلۆ نووسەر و رۆمانووسی بەرازیلی لە چیرۆکێکدا دەڵێت

پاولۆ كویلۆ (Paulo Coelho) نووسەر و رۆمانووسی بەرازیلی لەكورتە چیرۆكێكیدا دەڵێت:
كاتێك باوكەكە سەرگەرمی خوێندنەوەی رۆژنامەكەبوو، كوڕە بچووكەكەی تەنگی بەباوكی هەڵچنیبوو ، تا باوكی وایلێهات ئەو بەشەی رۆژنامەكە كە نەخشەی جیهانیی لەسەر بوو دڕی و پاشان پارچە پارچەی كردو دایە منداڵەكەی بۆ ئەوەی نەخشەكە بەیەكەوە بلكێنێتەوە و ئەویش دووبارە دەست بەخوێندنەوەی رۆژنامەكەی دەستی بكات ، وایدەزانی منداڵەكەی بەدرێژایی ئەو رۆژە سەرقاڵ دەبێت ..
بەڵام پێنج دەقیقە تێپەڕی نەكرد،منداڵەكە دووبارە نەخشەكەی چاككردەوەو !
باوكی بەسەرسووڕمانەوە لێپرسی:
ئایا دایكی فێری جوگرافیای كردووە؟!
لەوەڵامی منداڵەكەدا:
“نەخێر..بەڵام لەودیوی كاغەزەكە وێنەیەكی مرۆڤ هەبوو، كاتێك سەرلەنوێ مرۆڤەكەم دروستكردوە، نەخشەكەی جیهانیش بۆخۆی دروستبوەوە”.
ئەمە دەستەواژەیەكی لەخۆوە بوو، بەڵام جوان و پڕ واتای قووڵ بوو” كاتێك مرۆڤ دروست دەكەیتەوە..سەرلەنوێ جیهانیش بونیاد دەنێیتەوە”.

و. ئومێد عوسمان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *