سەرەکی / تۆپ ستۆر / مێژووی گوندی قادراوە، لە ماڵپەری قەندیل24 دا، زانیاری ورد

مێژووی گوندی قادراوە، لە ماڵپەری قەندیل24 دا، زانیاری ورد


گوندی قادراوە
سەر بە ناحیەی سەنگەسەر، قەزای پشدەر، ئیدارەی ڕاپەرین.
یەکێکە لە گوندە گەشتیارییەکانی سنوورەکە، سروشتێکی دڵرفێنی هەیە، بەناوبانگە بە هەنجیر، و روباری گارفێن و کونەماسی و تاڤگەی شەهیدان، یەکێکە لە سیماکانیەتی.
وەک ماڵپەری قەندیل24، وەک پرۆژەیەک بۆ ناساندن و ئەرشیفکردنی، گوندەکان، بەناوی گوند ناسی، کار لە سەر تۆمارکردنی گوندەکان دەکەین و یەکەم گوندیش گوندی قادراوامان هەڵبژارد.
ئامادەکردنی: رێباز مام شۆرش ، شێرکۆ حسن محمود.
1_ ناوی گوندی قادراوە، لە چییەوە هاتووە، مێژووی ئاوەدانی بۆ کەی دەگەرێتەوە.
وەڵام: بۆ یەکەم جار لە بەهاری ساڵی 1963 حاجی قادر ئاوەدانی کردۆتەوە، هەر بەناوی ئەویش ناونراوە، قادر ئاوا، ئەو دامەزرێنەری بووە.
2_ سنووری جوگرافیای گوند لە کوێوە دەست پێ دەکات و لەگەڵ کام گوندانەش هاو سنورە.
وەڵام: قادراوە کەوتۆتە ناوەندی نێوان گوندی زورکان و دەروکۆتر و شەهیدان و گرتک و سەنگەسەر.
3_ سەرچاوە ئاوییەکانی گوند، وەک کانی ،کارێز، بیر، چین.
وەڵام: مەشروعی ئاو سەددە، کە لەسەر رووباری گارفێن هەڵبەسراوە، وە سێ بیری ئیتیوازیمان هەیە.
4_ ئەشکەوتەکانی گوند، کامانان، ناویان چییە، مێژوویان بۆ کەی دەگەرێتەوە، ئایا ژیانیان تێدا بووە.
وەڵام: سێ ئەشکەوت هەن، بە ناوەکانی ئەشکەوتی ئالیەکەر، ئەشکەوتی بەردەلێر، ئەشکەوتی دەروە کدولە. مێژوویان کۆنە، بەس تائێستا لێکۆڵینەوەیان لە بارەوە نەکراوە.
5_ چەند گۆرستان لە سنووری گوندا هەیە و ناویان چییە و مێژوویان بۆ کەی دەگەرێتەوە.
وەڵام: گۆرستانی سەید عزیز، کە پیاو چاکێکی ئێرانی بووە، گۆرستانی شەهیدان، ساڵی 2006 دروستکراوە، گۆرستانی قەڵاتی شەهیدان مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ پێش ئیسڵام.
6_ ناوچە شوێنەوارییەکانی گوند کامانەن، مێژوویان بۆ کەی دەگەرێتەوە.
وەڵام: قەڵاتی شەهیدان مێژووی بۆ پێش ئیسڵام دەگەرێتەوە، بەڵام هیچ گرینگییەکی پێ نەدراوە.
7_ گردەکانی گوند کامانەن، ناوەکانیان چین.
وەڵام: گردی گلەزەردا.
8_ گوند کەوتۆتە دامێنی کام چیایانە.
وەڵام: کەوتۆتە نێوان چیاکانی قەندیل لە باکور، کێوەرەش و ئاسۆس لە باشوری.
9_ خاوەنی ئاشی ئاو بووە گوندەکەتان، هی کێبووە، لە کوێوە خەڵک باراشی بۆ هێناوە.
وەڵام: ئاشی حاجی قادری لێبوە، خەڵکی دەورووبەری باراشیان هێناوە بۆی.
10_ ناودارانی گوند کێن، مامۆستایانی ئاینی، شاعیر، کۆمەڵایەتی، پێشمەرگە.
وەڵام:مامۆستا مەلا ئەحمەد، مەلا محمدی سەرگەینێل، مەلا محمدی کاسکان، مەلا خدری دەروکۆترێ، حاجی قادر، حسێن ئاغا، ئەحمەد حسن قۆچاڵی، عبدوڵا قۆچاڵی، خدرفەقێ، حسێن حمەد، عبدوڵا حسن عبدوڵا، عبدوڵا حاجی قادر، محمەد زەردە.
11_ ساڵی چەند قوتابخانە لە گوند کراوەتەوە.
وەڵام: لە ساڵی 1978 بۆ یەکەم جار قوتابخانە کراوەتەوە، بەرێوەبەرەکەشی مامۆستا محمەد بووە.
لە ساڵانی پەنجاکانیش کەسێکی رۆژهەڵاتی بە ناوی ساڵار بێسارانی شاعیر بوو، سەرکردەیەکی حیزبی دیموکرات بوو، بە خۆبەخش خەڵکی ناوچەکەی فێری خوێندەواری دەکرد.
12_ حوجرەی لێبووە گوندەکەتان، کێ مامۆستای حوجرە بووە، ساڵی چەند، تاکەی بەردەوام بووە.
13_ ساڵی چەند رادێۆ هێنراوە بۆ گوند، وە کێ هێناویەتی.
وەڵام: ساڵی 1970 بۆ یەکەم جار رادێۆ هێنراوە، بۆ گوند.
لەلایەن حاجی قادر و رەسوڵی حسن قۆچاڵی، ناسراوە بە موختار.
14_کێ بۆ یەکەم جار تەڵەفیزێۆنی هێناوە بۆ گوندەکەتان.
وەڵام: ساڵی 1982، لەلایەن حاجی قادراوە، هێنراوە، خەڵکی گوند لە دەوری کۆبونەتەوە، بۆ سەیرکردنی فلیم.
15- ئۆتۆمبێل و مەکینە، ساڵی چەند هێنراون بۆ گوند، لەلایەن کێوە.
وەڵام: ساڵی 1985 بۆ یەکەم جار لەلایەن رسوڵی حسن قۆچاڵی، حاجی قادر، حاجی حمەد وسو،رسوڵی بەلەزەرد.
16_ جۆرەکانی هەڵپەرکێ چین لە گوند.
وەڵام: سێ پێی.
17_ ژن و ژن خوازی چۆن بووە، لە گوند.
وەڵام: سەرەتا ژن بەژن، گەورە بەبچوک، ئێستا پێشکەشکردن.
18_ لە رووی ئیداری سەر بە کوێیە.
وەڵام: سەر بە ناحیەی سەنگەسەر، قەزای پشدەر، ئیدارەی ڕاپەرین، پارێزگای سلێمانی.
19_ شەهیدانی گوندەکە کێن.
وەڵام: محمەد کۆسە، کوێخا نەبی، فەقێ عبدوڵا حاجی خدر، محمەدی رەسوی، محمەدی عبدوڵای سوری، محمەدی حاجی قادری.
20_ چەند ماڵە، ژمارەی دانیشتوانی، چ تیرەیەکن.
وەڵام: 500 ماڵی تێپەراندووە، دوو تیرەن، 12 تائیفەن ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 3000 کەس دەبێت.
21_ ناوچە گەشتوگوزارییەکانی گوند کوێن.
وەڵام: گوندی قادراوە، بۆ خۆی ناوچەیەکی گەشتوگوزارییە، وەک تاڤگەی شەهیدان و کونەماسی.
22- یارییە کورداوەرییەکانی گوند چی بوون، چۆن کراون.
وەڵام: جۆرابێنە، کێل بەردێنە، چاو شارکێنە، کەڵە مستێنە، تۆپی پەرۆ، چیرۆک گێرانەوە.
23_ رێو ڕسمی مەولود چۆن بەرێوە چووە.
وەڵام: مەولود لە مزکەوت کراوە، بۆ یادی لە دایک بوونی پێخەمبەر،د.خ، شیرینی و نان و خوراوە.
نەورۆز بەشایی و هەڵپەرکێێ، رێوڕسمی کۆمەڵایەتی، کە بریتیە لە شایی و هەڵپەرکێ کوردەواری لە کاتی بووک گواستنەوە.
25_ خزمەتگوزارییەکانی گوند چین، کە بۆی کرابین.
وەڵام: یەک خوێندنگا، سێ بیری ئاو، کارەبایی نیشتیمانی.
زانیارییەکان لە رێگای جۆراوجۆرەوە کۆکراونەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *