سەرەکی / تۆپ ستۆر / راگەیەندراوی رۆژنامەوانی

راگەیەندراوی رۆژنامەوانی

راگەیەندراوی رۆژنامەوانی

ئەمڕۆ چوارشەمە، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠، وەفدێکی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد لە سلێمانی دەباشان.

ئامانجی سەردانەکە بۆ پیرۆزبایی بو لە ئەنجامدانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێ.

لەو چوارچێوەیەدا، دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئاڵنگاریەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی و ئیداری گفتوگۆ کرا. پەیوەندیدار بەکاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی جەخت لەسەر دابینکردنی موچە و بژێوی ژیانی هاوڵاتیان کرایەوە. بۆ روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش پەیڕەویکردنی رێنماییە تەندروستیەکان بە پێویست زانرا.

هاوکاتیش پەیوەست بە ناوخۆی هەرێم، بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان هەردوو لا و هێزە سیاسیەکان بە گشتی و، هاوکاری و هەمانگی سێ هێزە سەرەکیەکەی پێکهێنەری حکومەتی هەرێم و بەستنی کۆبونەوەی لایەنەکان بە گرنگ زانرا.

لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەشدا، مەترسیەکانی داعش و جموجۆڵەکانیان لەسەر سنوری ناوچە جێناکۆکەکان گفتوگۆکرا و تەئکید لە پاراستنی خەڵکی ئەو ناوچانە کرایەوە.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان بزوتنەوەی گۆڕان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *