سەرەکی / تۆپ ستۆر / تاڤگەی شەهیدان، قادراوە

تاڤگەی شەهیدان، قادراوە

تاڤگەی شەهیدان، قادراوە
رێباز مام شۆرش
تاڤگەی شەهیدان، لە سنووری گوندی قادراوە، یەکێکە لەو ناوچە گەشتیارییانەی، کە سیماییەکی جوان و سروشتێکی دڵگیری داوە، بە ناحییەی سەنگەسەر.
بەڵام ناوچەیەکی پشگوێ خراوە، لەلایەن حکومەتەوە، کە دەتوانرێت، سوودێکی زۆری لێ ببینرێت لەم رووانەوە.
لەرووی گەشتیاری و دابینکردنی شوێنێک بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش بۆ هاوڵاتیان.
لە رووی پەیداکردنی بازار و رەخساندنی هەڵی کار بۆ دانیشتوانەکەی لە زۆربەی روەکانەوە.
لەرێگای ئەو ئاوەی تاڤگەکەوە ، کە سەرچاوەکەی ئاوی قەندیلە، دەتوانرێت، سوودی لێ ببنرێت بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ سنووری ناحییەی سەنگەسەر و گوندەکانی دەوروبەری.
لە رووی کشتوکاڵی و باخداری.
بەڵام پێویستە حکومەت بەجدی کاری لەسەر بکات، بۆ بووژانەوەی ئابووری ناوچەکە.
حکومەتی خۆماڵی ناوچەکە بۆ ئێوەی جێ دەهێڵم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *