سەرەکی / تۆپ ستۆر / چەند زانیاریەک سەبارەت بە راگرتنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە لایەن بەغدا

چەند زانیاریەک سەبارەت بە راگرتنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە لایەن بەغدا

چەند زانیاریەک سەبارەت بە راگرتنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە لایەن بەغدا

ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوی فەرمی شایستە دارایەکانی مانگی نیسانی هەرێمی کوردستانی راگرت، بۆ بەرچاوروونی خوێنەران ئاماژە بە هۆکارەکانی دەکەین.
ئەو بڕیارەی حکومەت عیراق ئەگەر لەو بارودۆخە نەبووایە دەوترا بڕیارێکی سیاسیە، بەڵام ئەمجارایەن بڕیارەکە بە تەنیا سیاسی نیە بگرە رەهەندی ئابووریشی هەیە چونکە:
– بەهۆی قەیرانی ئابووری کە بەهۆی دابەزینی بەهای نەوت درووست بووە، تا ئەمڕۆ بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگاکانی خوارو و ناوەڕاستی دابەش نەکردووە، کە دەبوو لە ٢٥ مانگ دابەشی بکات.
– عێراق مانگانە پێویستی بە ٤ ملیار دۆلارە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران.
– عێراق مانگانە پێش قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕی ٣ ملیۆن و ٤١٦ هەزار و ١٨٦ بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنا.
– بە هۆی رێکەوتنی ئۆپیک سەبارەت بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، دەبێت عێراق یەک ملیۆن و ٦١ هەار بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکاتەوە.
– پێش قەیرانی کۆرۆنا، عیراق لەو داهاتەی سەرەوە، بڕی ٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ مووچەی ٦ ملیۆن فەرمانبەر سەرفدەکرد.
– لە ئێستادا ئەگەر عێراق نەوتەکەی بە ٢٠ دۆلار بفرۆشێت تەنیا یەک ملیار دۆلاری بۆ دەمێنێتەوە دوای ئەوەی پارەی کۆمپانیاکانی لی دەدات، واتا پیویستی بە ملیار و نیوێکی دیکە دەبێت بۆ دابینکردنی مووچە.

هەرێم و بەغدا

بە پێێ رێکەوتنی لێکتێگەیشتنی نیوانیان عێراق بۆ یاسای ٢٠١٩ بودجە هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر رادەستکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە بەغدا مانگانە بڕێ ٤٨١ ملیار دینار پارەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی لە عێراق بۆ دەهات، تا مانگی ٣ بەبێ ئەوەی هەرێم نەوتەکەی رادەست بکات بەغدا پارەکەی ناردووە.

ئێستا کە نرخی نەوت دابەزیوە و عیراق پابەند کراوە ئاستی بەرهەمهێنانی کەم بکاتەوە، ئەو دەست بۆ خاڵی لاواز دەبات کە بریتیە لە هەرێمی کوردستان، کە لە تەواوی ساڵی ٢٠١٩ و ئەو ٤ مانگەی ٢٠٢٠ هیچ بەرمیلی رادەستی بەغدا نەکردووە، بۆیە لە ئێستادا ئەگەر هەرێمی کوردستان تەواوی نەوتەکەشی رادەستی بەغدا بکات بەدەردی بەغدا ناخوات، چونکە ئەو بە پێی ریکەوتنی ئۆپیک دەبێت ئاستی بەرهەمیێنانی کەم بکاتەوە بۆیە دێت فشار دەخاتە سەر هەرێم.

سەرەنجام :

لێرەدا تێدەگەین فشارەکانی ئەوجارەی بەغدا بۆ ناچارکردنی هەرێمی کوردستانە بە زۆرترین سازش کە لە رابردوودا نەیکردووە، دۆخی هەرێم هێندە خرابە پێشبینی دەکرێت بە هەموو مەرجەکانی بەغدا رازی بێت چونکە:
– نەوتی هەرێم ئەگەر بە سەربەخۆ بیفرۆشێت کەمترین نرخ دەکات .
– هەرێم دەبێت ئاستی داهاتی کەم بکاتەوە.
– داهاتی ناوخۆ وەک بەرپرسانی هەرێم دەڵێن نزیک بۆتەوە لە سفر.
– هەرێم لەبەردەم ناڕەزایی خەڵک و کێشە ناوخۆیەکانی دایە.
– بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێم دەنێرێتەوە بەلام دوای دەستبەکاربوونی کابینەی تازە و بە رێکەوتنی تازە لەگەڵ هەرێم .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *