سەرەکی / وتار / بۆ (46) ساڵەی بۆردوومان کردنی قەڵادزێ ئەو شارەی لە بیرکراوە

بۆ (46) ساڵەی بۆردوومان کردنی قەڵادزێ ئەو شارەی لە بیرکراوە

بۆ (46) ساڵەی بۆردوومان کردنی قەڵادزێ ئەو شارەی لە بیرکراوە

ڕێباز مام شۆرش

ئەمڕۆ 46 ساڵ بە سەر بۆردمان کردن و خاپورکردنی قەڵادزێ تێپەر دەبێت.
بە هۆی پێگەی جوگرافی و سیاسی و کۆمەڵایەتی شارەکە لە مێژوودا، بەردەوام لانەی شۆرش و بەرخۆدان بووە، لە هەردوو شۆرشی کۆن و نوێدا، کۆمەڵێک کارەسات و نەهامەتی بە سەر ئەو شارەدا هاتووە.
هۆکارەکەشی ئەوە بووە، ئەم شارە و خەڵکەکەی یارمەتیدەر و پشتیوانی شۆڕش و پێشمەرگە بووە.
ئامانجی حیزبی بەعس و حکومەتی ئەوساش لە بەر ئەم هۆیانەی خوارەوە بوو.
۱- ویستیان، ئەو پشێنە ئەمنیەی ناوچەکە بۆ پێشمەرگە و شۆڕشی نوێ ئەو هاوکارییەی و یارمەتیدەرەی شۆرش نەهێلن.
۲- نەهێشتنی ئەو پەیوەندییەی لە نێوان خەڵکی باشوری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە زۆرجار یارمەتیدەری پێشمەرگەو بوو، لە رووی زانیاری و ماددی و مەعنەوی.
۳- ویستی لە ڕێگای ڕاگواستن و تێکدانی ئەو شارە خەڵکەکەی بۆ ئۆردووگا زۆرە ملێە کان و کێشەی کۆمەڵایەتی لە ناوچەکە و ناوچەکانیتر دروست بکات، بەهۆی داب و نەریت و تیرەی جیاوازەوە.
٤- ویستی لە رووی بێکاری لە ناو خێزان و هۆزەکانی کورد دروست بکات، و ناوچەکەش شوێنێکی بازرگانی بوو ئەمەش نەهێلێ.
٦- له رووی ژینگەی ناوچەکەش بەرەو نەمان بەڕێت.
۷- ویستی ئەو گەنج و پیاوانەی لە کەمپەکان بەهەر هۆیەک بێت، بیانکات، بە بەعسی و جاش لەو ڕێگاوە ئەوەی ویستی بەرامبەر خەڵک بیکات و شۆرشی نوێش بەرەو پووکانەوە بەڕێت.
لێرەوە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، ئاوڕێکی زیاتر لەو شارە بداتەوە، خەڵکەکە کەشی قەرەبوو بکرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *