سەرەکی / وتار / زەینی وەرتێ، سێ تیر و یەك نیشان!!!

زەینی وەرتێ، سێ تیر و یەك نیشان!!!

زەینی وەرتێ، سێ تیر و یەك نیشان!!!
هیوادارم خوێنەری بن!

رەنگە هەندێك بلێن بۆ وەك پێویست قسەم نەبوو لەسەر ئالۆزیەكانی زینی وەرتـێ، لەراستیدا پشت بەست بەو زانیاریانەی لە رێگەی چەند كەسایەتیەكی دیاری حزب و بەخوێندنەوەی هەڵوێست و رودوەكانی هەرێمی ( ئەمریكا_ئیران_توركیا ) و ناوخۆیی (پەكەكە_یەكێتی_پارتی) لام ڕوون بوو، بابەتەكە زیاتر پیلانێكی هەرێمیە و یاریكەرانی ئەم گەمەیەش ئیران و توركیا و ئەمریكایە، چـــۆن؟
هەر لەگەڵ چونی پەكەكە بۆ زینی وەرتێ ، توركیا تۆپبارانی پەكەكەی كرد و پەكەكەی گەراندەوە دواوە، لەهەمان كاتدا تۆپبارانی مەخموری كرد و لە قۆلی كەركوكیشەوە داعش پیشتر پەلاماری پیشمەرگـەی دا، ئەم سێ روداوە بكەری سەرەكی توركیا بوو، كەئامانج لێی دروستكردنی ناكۆكی نیوان هێزە كوردییەكان بوو بۆ ئامانجە گەورەكەی ئەویش هاتنەنەوەی توركیایە بۆ هەرێمی كوردستان بەڵام ئەمجارەش شكستی خوارد!!

تائیرە بەڕونی دیارە توركیا چۆن ویستی بەینی هێزە كوردییەكان تێكبدات، بەڵام ئەمریكا رۆڵـی چـی بوو؟
دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی بۆ تۆڵەكردنەوە ئیران كۆمەڵێك موشەكی ئاراستەی بنكە ئەمریكیەكان كرد، كە یەكێك لەو بنكانە ئەوەی هەولێر بوو، سەرجەمی موشەكان بەئاسامانی كوردستاندا رەوانە كران! زەینی وەرتێ ئەگەر لەسەر نەخشە سەیری بكەی مەدخەلی نەخشەی پارێزگای هەولێرە، ئەمریكا لەپشت پارتی و یەكێتیەوە دەیەویت بنكەیەكی دژە موشەك دابمەرزێنێت لەزینی وەرتێ كە لەڕوی ستراتیژی و سـەربازیەوە لەبەردەم لوتی ئیراندا دەوەستێتەوە كە ئارامی بۆ هێزە ئەمریكیەكان دەگەرێنێتەوە لە عیراقدا.
ئیران بەمەی ئەمریكای زانیبوو، لەژێرەوە لەڕێگەی پەكەكە و یەكێتیەوە دەیوستڕێگە لەم پلانەی ئەمریكا بگرێت، پارتی بە پلان ڕەفتاری كرد و ئەو هێزەی ناردی، هێزی هاوبەشی یەكێتی و پارتی بوو وە بە ئەمری وەزیری پێشمەرگە بوو، پارتی لە راگەیانراوەكەیدا بەڕونی وتی ئێمە تەرەف نین لە دروستبونی گرژیەكانی زینی وەرتێ و یەكیتی و تۆمەتباركرد! بە بەحیزبیكردنی بابەتەكە، ئەوەش دەرخەری ئەوەبوو كە ئەمریكا پارتی ئاراستە كردووە بۆ وەها كارێك یەكێتی سەرەتا بێ ئاگابوو لە بابەتەكە و هەر زوو هێزی ناردە شوێنەكە بەڵام دواتر لە ریگەی وەزیری پێشمەرگە و دیبلۆماسیەتی ئەمریكا، یەكیتیش ئاگادار كرایەوە لە بابەتەكە و باڵانسی ڕاگرتنی دلی ئیران و ئەمریكای ڕاگرت بەوەی هێزەكانی لەوێ نەكشاندەوە، بەڵام لەهەمان كاتدا لەبەیاننامەكەیدا ئاقلانە داوای هاریكاری هەمەلایەنەی كرد بۆ چارەسەری دۆخەكە.

صفا محمد أحمد
ئەندامی مەڵبەندی ۲٤ی رێكخستنی راپەرین
۲٠ی نیسانی ۲٠۲٠

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *