سەرەکی / تۆپ ستۆر / فتوا سەیرو سەمەرەکانی ئەو یەک مانگە.

فتوا سەیرو سەمەرەکانی ئەو یەک مانگە.

فتوا سەیرو سەمەرەکانی ئەو یەک مانگە.
سەرەتا کۆمەڵک مسوڵمان ئەلێن نابێ شتیوا بدرکێنی.
چونکە ئەبێتە لێدان لە مسوڵمان.
منیش ئەلێم خودا خۆی لەقورئان دەیان جار رەخنە لە محمد درودی لێبێ وە لە باقی ئومەمانی گرتوە ئەمە ئسلوبی چاک سازیە لە ئیسلام ، نەک لێدان.
من پێم وایە نەگوتنی ئەمراستیانە هانگاونانە بەرەو کۆیلایەتی دینی و تەقدیس کەسانێک.
فتواکانو بەڵگەکانو رەددانەوەکان.
۱.کۆڕۆنا عەزابە بۆ کافر مسوڵمان نایگرێ.
لەحالێکا خودا ئەفەرمێ هۆ خەڵکینە پاکەکان بخۆن.۱٦٨ البقرە
ئەم نەخۆشیەش لە خواردنی شتی پیس پەیا بو.
کەواتە پیس خواردن هۆکاری نەخۆشیە.جا مسوڵمانو کافر ناناسێ.
۲.کۆڕۆنا ئیمتحانە بۆ مسوڵمان خۆپارێزی ناوێ.
چونکە الله ئەفەرمێ.هیچ شتێکمان پێنگات ئیلا ئەوەی خودا لەچارەی نەنوسیبین.توبە ٥۱.
لەحالێکا ئەمە ئایاتی ئیمانیو سوڵتەویە نەک ویقای.
ئایەتی خۆپارێزیان لێ شاردینە. کە ئەفەرمێ خۆتان بە هیلاک دان مەدن.۱۹٥البقره.
۳.هەرکەسێ بەکۆڕۆنا بمرێ شەهیدە چونکە تاعونە.
لەحالێکا تاعون بەکتریایەو کۆڕۆنا ڤایرۆس.
وەنەخۆشیە ڤایرۆسیەکان زۆرن وەکو ئایدز کە بەزۆری لە گەوادێ دەگوازرێتەوە خۆ هەزارقاتی کۆڕۆنا پیسترەو کوشەندەترە.
وەئەم فتوایش هەنگاوێکە بو خۆبەدەست وەدانو خۆ نەپارێزی.
٤.خێر کردن بە ئاشکراش هەر خێرە .ئەم فتوایە بۆ هۆکاری رەسم بڵاو بونەوەی هەزاران فەقیر لەکاتی قتو رۆن وەرگرتن لەحالێکا ئەوئایەتەی باسی خێر بەئاشکرا دەکات مەبەستی ئاشکراکردنی خێرکارە نەک خێر پێکراو.۲۷٤البقرە.
ئاشکراکردنی فەقیر بەپێی ئایەتی ۲٦٤ البقرە هۆکرە بۆ ئازاریو بەتال بونەوەی خێر.
٥.فتوای باوی کۆمەڵێ نەزان، مسجدالنبەوی و بیت الله داخراوە ئەی بۆ مزگەوتەکانی کوردستان داناخرێ.
لەحالێکا مزگەوت داخستن ئەبێ هۆکار هەبێ دەنا حەرامە.
مکەو مدینە بە ملوێنان خەڵک لە هەموجیهان ئەچێ ئەوێ زیاترین مکانە بۆ بلاو بونەوی ڤایرۆس چونکە بەریەک کەوتنی جیهانی تێدا لەحالێکا گوندە ٥۰مالەکەی ئێمە نەچینە مزگەوتیش بۆ جۆرابێنە هەر خردەبینەوە.
هەر ئەوەندە فتوایەم جارێ وەبیرن.
بە ئومێدی چاک سازیو سود بینین.
سۆران اسماعیل

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *