سەرەکی / وتار / کوردستان به‌چى به‌ ناوبانگه‌

کوردستان به‌چى به‌ ناوبانگه‌

کوردستان به‌چى به‌ ناوبانگه‌

رێباز مام شۆرش

له‌وانه‌یه‌ ئه‌م ناو نیشانه‌ به‌لاى هه‌ندێک که‌سه‌وه‌ سه‌یر بێت، ئه‌گه‌ر یۆنان به‌ وڵاتى فه‌یله‌سوف و هیندستان به‌ ولاتى حه‌فتاو دوو میلله‌ت و ئه‌فریقاى باشور به‌ وڵاتى په‌ڵکه‌ زیرینه‌، میسر به‌ وڵاتى فیرعه‌ونه‌کان و سوید به‌ وڵاتى به‌ هه‌شتى ئه‌وروپاو فنله‌ندا به‌ وڵاتى هه‌زار ده‌ریاچه‌، ئه‌وا کوردستان به‌ وڵاتى تیرۆرى رۆژنامه‌نوسان و پاره‌ى علوج و سه‌یاره‌ى علوج و شه‌هادده‌ى علوج و مه‌سئوڵى علوج و نه‌جمه‌ و تانجى علوج و مرۆڤى علوج، که‌ مه‌به‌ستمان ئه‌و راپۆرت نوسى سه‌رده‌مى حکومه‌تى به‌عس بوون، که‌ ئێستاش راپۆرت نووسى ده‌سه‌ڵات و جاسوس و تۆقاندنى که‌سانى ره‌خنه‌گرو رۆشنبیرو که‌سانى به‌توانیا، چونکه‌ ده‌بوایه‌ حکومه‌تى ئێستا پێشبرکه‌ى خزمه‌تگوزارى هه‌بوایه‌، چونکه‌ ئه‌و له‌ سه‌ر کاسه‌ى مالان گه‌یشتن به‌و داهات و ده‌سه‌لاته‌ى ئێستا.
کاتێک له‌ شاخ هاتینه‌وه‌ برسى بووین، هیچیان نه‌بوو، له‌جیاتى گوێدرێژ مۆنیکامان بینى و له‌ جیاتى ساوه‌ر قه‌ڵ و ماسى یان بینى، له‌ جیاتى کچى لادى، که‌ له‌ ژێر ره‌نج و ماندووبون خه‌بات و یارمه‌تیدانى پێشمه‌رگه‌ ده‌ستیان قه‌لشابوو،پرچى ئاڵۆز بوو، بۆیه‌ که‌ هاتنه‌وه‌ کچى زانکۆ و کچیتریان بینى، ناوى خۆشه‌ویست و رێزداری خۆیان که‌ پێشمه‌رگه‌ بوو له‌ ده‌ست دا. به‌ ده‌ستکه‌وتنى پاره‌و کۆمپانیاو ده‌سه‌ڵات هیچیان بیرنه‌ماوه‌، نازانن ئه‌وه‌ى بۆ سه‌رۆکى ده‌وله‌ت حه‌لاله‌ ئه‌وه‌ بۆ نزمترین، پله‌ى هاوڵاتیش حه‌لاڵه‌ ئه‌وه‌ى بۆ کرێکارێک حه‌رامه‌ بۆ گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتداریش حه‌رامه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ یاسا وه‌کو تۆرى ماسى گرى لێهاتووه‌، ته‌نها تاوانبارى بچوک ده‌گرى و حوت و نه‌هه‌نگ و قرش پێوه‌ نابێت، ته‌نها تۆره‌که‌ش قوت ده‌دات، بۆیه‌ ناکرێت ده‌سه‌لات سنورى نه‌بێت و چاودێرى نه‌کرێت و په‌رپرسیارێتى نه‌بێت، بۆیه‌ ده‌سه‌ڵات ئه‌رکى خزمه‌تکردنى خه‌ڵکه‌که‌ى بکات، ئه‌گه‌رنا قسه‌ى هۆبه‌س راسته‌ که‌ ده‌ڵى مرۆڤ گورگ به‌رامبه‌ر به‌ مرۆڤ، که‌ تۆڵه‌ى لێبکاته‌وه‌ به‌دڕنده‌ترین شێوه‌ ده‌یگوژێت، که‌ ئه‌مه‌ى ده‌سه‌ڵات وایه‌ له‌ خزمه‌ت نه‌کردنى و نه‌زانى داهاتى نه‌وت بۆ کێیه‌ و بۆ کوێ ده‌چێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *