سەرەکی / تۆپ ستۆر / ژمارەی راستەقینەی دانیشتووانی سەر گۆی زەوی بزانە

ژمارەی راستەقینەی دانیشتووانی سەر گۆی زەوی بزانە



“2.2 ملیار نێرێنە لەبەرامبەر 5.6 ملیار مێینە لەجیهان”.. ژمارەی راستەقینەی دانیشتووانی سەر گۆی زەوی بزانە

هۆبەی دانیشتووان لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو راپۆرتە رۆژنامەوانییانەی رەدکردەوە کە ئاماژەی بە چەند داتایەکی هەڵەکرد دەربارەی رێژەی نێر و مێ لە دانیشتووانی جیهان، ئەو هۆبەیە ژمارە راستەقینەکەی ئاشکراکرد.

وتارێکی بڵاوکراوە لە یەکێک لە رۆژنامە نەیجیرییەکان بڵاوبوونەوەیەکی بەرفراوانی بەخۆیەوە بینی، کاتێک رایگەیاند، تەنیا نزیکەی 2.2 ملیار پیاو هەیە لەجیهان و، 5.6 ملیار ئافرەت هەیە لەجیهان، ئەو رۆژنامە ئەم راپۆرتەی گەڕاندەوە بۆ “پێشبینییەکانی دانیشتووانی جیهان لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2019″ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.

بەڵام هۆبەی دانیشتووان لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاژانسی “فرانس پرێس”ی پشتڕاستکردەوە، نوێترین پێشبینییەکان بۆ دانیشتووانی جیهان ئەویش 3.82 ملیار ئافرەت و، 3.89 ملیار پیاو هەیە لەجیهان، کە ئەمەش جیاوازییەکی کەمە لەنێوان هەردوو رەگەزەکە.

بەگوێرەی ئەو راپۆرتە کە رۆژنامەی “دەیلی ئێندپێندنت”ی نەیجیری کە پێیوایه زۆرترین خوێنەری لەنێو پیاوە بازرگان و سیاستەمەدارەکان هەیە، بڵاویکردەوە، لەئێستادا 7.8 ملیار کەس هەیە لەجیهاندا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *