سەرەکی / تۆپ ستۆر / يارييه‌كانى كۆپا ئه‌مريكا به‌ به‌شداریی 12 هه‌ڵبژارده‌ ده‌ستپێده‌كات

يارييه‌كانى كۆپا ئه‌مريكا به‌ به‌شداریی 12 هه‌ڵبژارده‌ ده‌ستپێده‌كات



 

 

يارييه‌كانى كۆپا ئه‌مريكا به‌ به‌شداریی 12 هه‌ڵبژارده‌ ده‌ستپێده‌كات

كاتژمێر 3:30ى به‌ره‌به‌یانی رۆژى شه‌ممه‌ 15ى ئايار له‌ وڵاتی به‌رازیل، (46)ه‌مين پاڵەوانێتی كۆپا ئه‌مریكا به‌ یاری نێوان به‌رازیل و بۆلیڤیا ده‌ستپێده‌كات، و ئەم پاڵەوانێتییە به‌ به‌شداریی 12 هه‌ڵبژارده‌ بەڕێوەدەچێت، کە بەسەر سێ گرووپدا دابەشکراون و گرووپەکان بەم شێوەیەن:
گرووپی A
(بەڕازیل، بۆلیڤیا، ڤەنزویلا، پیرۆ).
گرووپی B
(ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، پاراگوای، قەتەر).
گرووپی C
(ئۆروگوای، ئیکوادۆر، ژاپۆن، چیلی).

لەم پاڵەوانێتییە بۆ یه‌كه‌مجار دوو هه‌ڵبژارده‌ی ئاسیایی كه‌ ئه‌وانيش (ژاپۆن و قه‌ته‌ر)ن به‌شداریی ده‌كه‌ن، ھەروەھا ئەم پاڵه‌وانێتييه‌ى کۆپا ئەمەریکا، یەکەم پاڵه‌وانێتى کۆپا ئەمەریکا دەبێت کە ھیچ تیمێکی ئەمەریکای باکوور “کۆنکەکاف” لەخۆ نەگرێت، دوای ئەوەی بڕیار درا تیمەکانیان لە پاڵەوانێتی 2020 بانگھێشت بکرێت.
دیارترین وڵاتەکانی ئەمەریکای باکوور بریتی بوون لە مەکسیک و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کە ساڵی 2016 خانەخوێش بوون.
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆروگوای 15 جار بۆته‌ پاڵه‌وانی كۆپا ئه‌مریكا و لە پلەی یەکەم دێت، هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتينیش لە‌ پله‌ی دووه‌م دێت، به‌وپێیه‌ی 14 جار بۆته‌ پاڵه‌وان، ھەروەھا هه‌ڵبژارده‌ى به‌ڕازیل تەنھا‌ 8 نازناوی کۆپا ئەمریکای بەدەستھێناوە و له‌ پله‌ی سێیه‌مدايه‌.

هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ئه‌مساڵ دواى 30 ساڵ میوانداریی كۆپا ئه‌مریكا ده‌كات و پێنچ شار بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتييه‌کە ھەڵبژێردراون.
یاری یەکەم لە یاریگای مۆرومبی لە ساو پاولۆ ئەنجام دەدرێت.، یاری کۆتاییش لە یاریگای ماڕاکانای بەناوبانگ لە شاری ریۆ دی جانیرۆ ئەنجام دەدرێت.

ھەروەھا بۆ یەکەمجار تەکنەلۆجیای ڤار لەم پاڵەوانێتییە بەکاردێت.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *