سەرەکی / تۆپ ستۆر / پارتی سه‌رجه‌م ناوی كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ڕه‌ت كردۆته‌وه‌

پارتی سه‌رجه‌م ناوی كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ڕه‌ت كردۆته‌وه‌


له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ به‌ سۆشیال میدیای عه‌ره‌بی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌: كه‌ پارتی سه‌رجه‌م ناوی كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ڕه‌ت كردۆته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌غدا هۆشداری توندی داوته‌ پارتی و ڕایگه‌یاندووه‌ یه‌كێتی ئازاده‌ كێ بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید ده‌كات و ئه‌گه‌ر پارتی به‌ زوترین كات كاندیدێكی یه‌كێتی بۆ ئه‌و پۆسته‌ یه‌كلایی نه‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ بۆخۆیان بڕیار له‌سه‌ر كاندیدێكی ئه‌و حزبه‌ ده‌ده‌ن.

ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌ندراوه‌: مام جه‌لال تاكه‌ سه‌ركرده‌یه‌ بووه‌ له‌ عێراق ڕۆڵی ئاشتی و ئاشته‌وای و خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌لی كورد به‌ تایبه‌تی و گه‌لانی عێراق بگێڕێت و گه‌لی عێراقیش گه‌وره‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌ له‌به‌رچاو ده‌گرن، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و پۆسته‌ به‌ مافێكی ڕه‌وای حزبه‌كه‌ی فاخه‌مه‌تی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌زانن.

له‌ كۆتایدا ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌ندراوه‌: كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان ته‌نها یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیان قبوڵه‌، چونكه‌ ئه‌و حزبه‌ نیه‌ كه‌ بۆیه‌ هۆی ماڵوێرانی و ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ به‌ هۆی ڕیفراندۆم.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *