سەرەکی / تۆپ ستۆر / دیکتاتۆرەکان لە هەمووشتێک زیاتر لە کتێب دەترسین

دیکتاتۆرەکان لە هەمووشتێک زیاتر لە کتێب دەترسین



کتێب و بەختەوەری، دیکتاتۆرەکان لە هەمووشتێک زیاتر لە کتێب دەترسین.
نووسینی: ڕێباز مام شۆرش
کتێب خوێندنەوە وەک نان خواردن نییە تێربیت، وەک نووستن نییە لە خەو هەستیت و خەوت کردبێت و ژوور پرکەی لە پرخەو باوێشک.
ئەوەی دەستی کرد بەخوێندنەوەی کتێب ئیتر ناتوانێ لێ راکات، چونکە کتێب خوێندنەوە دەبێتە بەشێک لە ژیانی تایبەت بەو مرۆڤانەی دەخوێننەوە.
کتێب زۆر دونیا و شار و شت بە رووی مرۆقدا دەکاتەوە، مرۆڤ لە رێگای کتێبەوە بە دونیای نوێ ئاشنا دەبێت، کە ڕەنگە بە ئاسانی دەستت پێیان نەگات، بەڵام لە رێێ کتێبەوە دەتوانی سەفەری زۆر ووڵات و مەملەکەت و سەر ئەم زەمینه بەسەر بکەیتەوە.
دەکرێت هەموو کەسێک لە نێو لاپەرەکانی کتێبدا بە دوای خۆناسیندا بگەڕێیت، چونکە کتێب یەکێکە لە رێگاکانی خۆناسین.
ئێمە کاک تێک بمانەوێت کەسێک باش بناسین ئەوە دەبێت بزانین ئەو کەسە کتێب دەخوێنێتەوە، بزانین چی دەخوێنێتەوە، ئەوکات دەزانی تۆکێت.
لە بەرئەوەی کتێب مرۆڤ دەکاتە بونەوەرێکی خەیاڵکراوە، رەخنەیی و پرسیارکەر، واتە دەیکاتە کەسێک فێربێت و خۆی لە باشەو خراپە، لە راست و هەڵە تێبگات، کتێب یەکێکە لە ئامرازە سەرەکییەکانی نەمری .
کتێب مەعریفەی تایبەت و گشتییە، گەیشتنە بە شێوازێکی دیکەی جوانی لە پەیوەندیی نێوان مرۆڤ و مرۆڤ، مرۆڤ و دەق، مرۆڤ و دونیا.
لە نێو هەندێک دەقی ناواوەزەکانی کتێبدا، هەندێک کلیلی دەرگا داخراوەکانی ژیان دەدۆزیتەوە، کتێب بەرەو تێگەیاندن دەبات، بەرەو ئەوەت دەبات بزانی مافەکانت داخوازی کۆمەڵگا چین و چۆن ئەو مافانە داخوازی دەکرێت.
بۆیە لە هەموو وڵاتێک دیکتاتۆرەکان لە هەموو کەس لە کتێب دەترسین، چونکە کتێب کۆمەڵگا بەرەو کرانەوە دەبات.
با ئێمەش روو بکەینە خوێندنەوە بۆ ئەوەی دیکتاتۆر و گەندەڵ و مشەخۆرەکان بخینە بەردەم لێکۆڵینەوە و سزای بەرەو روناکی و ئاسودەی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *