سەرەکی / تۆپ ستۆر / گەڕانەوە بۆ رابردوو

گەڕانەوە بۆ رابردوو



گەڕانەوە بۆ رابردوو
نووسینی: بەکر ڕەسول، جێگری لێپسراوی مەڵبەندی 24 راپەرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
گەرانەوە بۆ رابردوو، ئەگەر ئاورێک لە رابردوو بدەینەوە، لاپەرەکانی دژایەتی و ملمڵانێ یەکتر هەڵدەینەوە، دەبینین بەردەوام لە ملمڵانێدا بووین، بەڵام بە مەبەستی چارەسەرکردنی دۆخەکە سودی لێ وەربگرین ملمڵانێ دەتوانێ ئامانجی خۆی تارادەیەک بەدەستبهێنێ.
کام لایەن قازانجی لە ملمڵانێ ناشەرعی کردووە، وە دەسکەوتەکانی ئێمە وەکو کورد لە دژایەتی کردنی یەکتری لە کوێن، بەرژەوەندییەکان لە کوێن.
لە وەڵامدا هەموولایەک دەڵین جگە لە شکست، شکاندنی شکۆی گشتی و لە دەستدانی دەسکەوتەکان و بەهێزی دژەکان هیخیتری لێ سەوز نابێت، ئەم حاڵەتە بۆ هەموو گەڵی کوردستان بۆ بستی بەبستی خاکی کوردستان و لە سەرتاسەری کوردستان کەرکوک قودسی کوردستانە.
دیارە کەرکوک لە دیدو تێروانینی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، شارێکی گرنگ و جێ بەیاخە، لە رووی مێژووی بەبایەخەوە سەیر دەکرێت و لە رووی ستراتیژیش گرنگە و بەشێکی گرنکی خاکی کوردستانە.
دیارە کەرکوک بۆ هەموو کوردێک و بەتایبەتی بۆ یەکێتی شارێکی پیرۆزە، بە تایبەتی سەرۆک مام جەلال بە قودس و دڵی کوردستان ناوی هێناوە، بە دڵنیایی قودس لای موسلمانان پیرۆز و گرنگە، بە هەمان شێوەش کەرکوک بۆ یەکێتی و کادیر و لایەنگران و ئەندامان گرنگ و پیرۆزە، بۆیە شارێکی زۆر بەبایەخە و بە هەموو توانای یەکێتی بەرگری دەکات لەو شارە و دەیەوێت دەسکەوتەکان بپارێزێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *