سەرەکی / تۆپ ستۆر / دوژمنانی کورد لە کەرکوک

دوژمنانی کورد لە کەرکوک

 

 

دوژمنانی کورد لە کەرکوک
بەکر رەسوڵ، جێگری لێپسراوی مەڵبەندی 24 راپەرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

ئێمەی کورد لە پارێزگای کەرکوک دوژمن مان زۆرە، بە هەموو توانایان دژمانن، ئێمەی کورد جگە لە فیداکاری و خۆنەویستی رۆلەی گەڵەکەمان و تێکۆشەرەکان و گیانفیدای شەهیداکانمان، پێشمەرگە هیچی تر بەدی ناکەین.
دیارە پەر تەوازەی و فرە هەڵوێستی و بۆچوونە جیاوازەکان زۆرتر بێ هێزمان دەکات، بە پێچەوانەوە ئەگەر هێزێک بجێتە سەنگەری پاراستی بەرژەوەندییەوە، تایبەتییەکانی خوییەوە بە دڵنیاییەوە، باجی خۆی دەدات.
ئەوەی لە بەرگری دابێت، هەڵوێستی هەبێت بە پێ خۆی پاداشتی دەدرێتەوە.
پاشان سەربەرزی و رێز گرتن و بەرگری هاوبەش، لە یەک هەڵوێستیدایە. کەواتە کەس دڵی خۆی بەوە خۆش نەکات، کە شکستی لایەک سەرکەوتنی لەیەکی تێدایە، چونکە دواجار هەموومان لە تەرازووی پێوانەی دوژمنەکەمان و ناحەزەکانمان بە یەک چاو سەیر دەکرێن.
کەواتە بۆ بەهێزی و درێژەدان، دەبێت هەمووان یەک هەڵوێست بین و رێز لە یەکتر بگرین، کام لایەن لە ئاڵۆزی قازانجی کردووە، بۆیە دەبێت هەمووان لە بەرژەوەندی پاراستنی دەسکەوتەکاندابین، چونکە دوجار کە لە دەستمان چوو ئەوکات دادە رۆیی داتمان نادات.
ئاڵۆزی و یەکتر نەخوێندنەوەو فرە هەڵوێستی، دوژمنانمان یەک دەخەت، جگەلە ماڵ وێرانی و شەهیدو بریندار تائێستا چمان بە دەستهێناوە، بەڵام بە یەک گرتووی دەتوانین زۆر شت بە دەستبهێنیین و دەسکەوتەکانیش بپارێزین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *