سەرەکی / تۆپ ستۆر / ئایا بەراست کەرکوک قودس و دڵی کوردستانە

ئایا بەراست کەرکوک قودس و دڵی کوردستانە

ئایا بەراست کەرکوک قودس و دڵی کوردستانە

بەکر رەسوڵ، جێگری لێسراوی مەڵبەندی 24راپەرینی یەکێتی.
بەشی یەکەم
ئەگەر ئێمە بەگشتی لەگەڵ بیرو باوەر و دروشمەکانی رابردووی خۆمان، ڕاست دەڵێن یان راستیش ووتەی سەرکردە مەزنەکانی خۆمان، کەدەکاتە بیروڕای ئەوان، واتە ڕاستگۆی.
کەواتە دەبێت ڕاستگۆی لەگەڵ خواست و ویستی گەڵەکەمان، دەبێ ڵادان لە بیرورا سەرەتاییەکانی خۆمان، کە نیشتیمان پەروەری و کوردایەتی لە هەموو کارێک گرنکتر و کە هەستی نیشتیمانی و نەتەوەییە، کە ئامانجی هەموو هێزێکی ڕەسەنی کوردستانە.
هەرچی دەستکەوتی مادی و ناوبانگە دەبێ وەڵا بنرێت، لە پێناوی کەرکوک، هەرچی بەرژەوەندی هێزی و کەسی و مادی تایبەت و ناوبانگ بخرێتە لا وە ڕاستگۆبین، لەگەڵ خۆمان و گەڵەکەمان، و دۆستانی خۆمان.
بگەرینەوە بۆ کاری هاوبەش و پەسەند کردنی هەمووان و گوێ گرتن و یەکتر خوێندنەوە و یەکتر ناسین لە پێناوی گەڵ و ووڵات، راستییەکان وەک رۆژی رووناک دیارن مێژووش، گەواهیدەری راستییەکانە، چ لە رابردوو و ئێستا و داهاتووش.
چونکە ئێمە دووژمنمان زۆرە، دووژمنەکان کاراو بەهێزن خاوەنی خیرەن،
توانای جیایان هەیە، لە رووی سەربازی و دارایی و تەکنەلۆژیاو دیپلۆماسی لە بەرامبەر ئێمەدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *