سەرەکی / تۆپ ستۆر / گیرو گازی تێگەیشتن لە دیموکراسی

گیرو گازی تێگەیشتن لە دیموکراسی

 

 

 

گیرو گازی تێگەیشتن لە دیموکراسی.

رێباز مام شۆرش

ئەگەر سەرنجێکی زانستی لە ئێستای تێگەیشتین لە چەمکی دیموکراسی بدەین، دەبینین لەگەڵ سەرەتایی خەملێنی دیموکراسیدا، جیاوازییەکی گەورە هەیە.
راستە دیموکراسی زادەی ئەندێشەو پێویستییە، کۆمەڵایەتییەکانی ئەوروپا و سەرکەوتنی شۆرشی پیشەسازی بووە، بەڵام وەکو پرەنسیپێکی کۆمەڵایەتی و پێویستیەکی سیاسی، جگە لە بەدیهێنانی باشترین سیستەمی سیاسی بۆ مرۆڤ و ئازادییەکانی تاک و کۆی کۆمەڵ، چ زیانێکی هەیە ئەگەر لە ناو گەڵانی دیکەدا بە پێی تایبەتمەندی گەڵان، دوور لە چاو لێکەری، جێ بەجێ بکرێت.
– کام زانستی مرۆڤایەتی لەناو گەڵێک خوڵقابێ، بۆ گەڵانی دیکە زیانی هەبووە.
– کام یاسای بابەتی گەڵان و کۆمەڵەکان، لە ناو گەڵ و نەتەوەیەک سەری هەڵدابێ، لە ناو گەڵانی دیکدا سودی لێوەر نەگیراوە.
– کام تێۆری ئابووری، بیردۆزی زانستی و رێبازی فەلسەفی و داهێنانی تەندروستی داهێنراو پەل و پۆیان بۆ ناو گەڵانی دیکە نەهاویشتووە.
-لە زانستی کۆمەڵایەتیدا جیاوازی نەتەوەکان رەگەزەکان چینەکان، بەرژەوەندییەکان، نیشتیمانەکان و دەسەڵاتەکان دەسەڵمێنن.
بۆیە دیموکراسی هەمیشە لە پەرەسەندندایە، هەرکاتێک رژێمێک حیزبێک، یان دەسەڵاتدارێک رێگای لە بنچینەکانی پەرەسەندنی پرۆسەی دیموکراسی بگرێ، وەک ئەوە وایە کۆمەڵ دووچاری نەخۆشی بکات، کە کۆمەڵگاش نەخۆش کەوت سەرەتاپای دەبێتە جەستەیەکی کوشندە.
– ئەگەر سەیرێکی قۆناغەکانی گەشەکردنی دیموکراسی لە ئەوروپا بکەین دەبینین دیموکراسی بەهاکۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوورییەکانی پاراستووە، و دەستە مۆنەکراوە.
هەتا وای لێهاتووە هەزاران سەرچاوەی کۆمەڵایەتی و مەدەنی و شارستانی خولقاندووە کە بەردەوام لە خزمەتی پێشکەوتنی دیموکراسیدابێت.
بۆیە هەموومان بۆ پەرەپێدانی دیموکراسی، دەبێت قوربانی بدەین، بەڵا وەرگرتن و جێکردنی دیموکراسی بۆ کۆمەڵگای کوردی دەبێت لە چوارچێوەی یاسا و خروفی بەهاکانی کۆمەڵگەی ئێمەدابێت، نەک بەر یەککەوتن دروستبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *