سەرەکی / هەمەڕەنگ / ڤیدیۆ.. لوقمان سەلیم هەنارە بڵاودەکاتەوە

ڤیدیۆ.. لوقمان سەلیم هەنارە بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ لوقمان سەلیم لە نوێترین کاریدا ڤیدیۆ کلیپێکی نوێ بەناوی هەنارە بڵاودەکاتەوە

لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، دیار مەهدی دەرهێنەری ڤیدیۆ کلیپەکە ئاماژەی بەوەکرد، هەنارە نوێترین کاری هونەرمەندی گۆرانیبێژ لوقمان سەلیمە لەگەڵ گروپی میوزیکی پایز.

دیار مەهدی کاری دەرهێنانی بۆ ئەم ڤیدیۆ کلیپە کردووە، بەمنزیکانە بەبۆنەی جەژنەوە هونەرمەندی گۆرانیبێژ لوقمان سەلیم پێشکەشی هەوادارانی دەکات.

لوقمان سەلیم فەتاح ساڵی ١٩٧٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٩٠-ەوە دەستی بە کاری هونەریی کردووە، فەرمانبەرە لە بەڕێوبەرایەتی میوزیکی سلێمانی، چوار ئەلبوومی گۆرانیی بڵاوکردووەتەوە، جگە لە کۆنسێرتی و ئاهەنگ چەندین ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی هەرێمی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *