سەرەکی / تۆپ ستۆر / پارێزەران: ناوەڕۆكی دیدارەكەمان لەگەڵ ئۆجەلان ئاشكرا دەكەین

پارێزەران: ناوەڕۆكی دیدارەكەمان لەگەڵ ئۆجەلان ئاشكرا دەكەین

 

 

 

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕایانگەیاند، دوای ئەنجامدانی چاوپێكەوتنێك لەگەڵ چالاكانی مانگرتوو، ناوەڕۆكی دیدارەكەی پێرێیان لەگەڵ ئۆجەلان ئاشكرا دەكەن.
پارێزەرانی بیرۆی حقووقی سەدە كە هاوكات پارێزەری ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجالانن، ڕۆژی ٢٢ی ئایار چاوپێكەوتنێكی دیكەیان لەگەڵ ئۆجالان لە ئیمڕاڵی ئەنجام دا. پارێزەران ئەمڕۆ ڕایانگەیاند، دوای ئەوەی چاوپێكەوتنێك لەگەڵ چالاكانی مانگرتنی دژبە گۆشەگیری دەكەن، ناوەڕۆكی دیدارەكەیان لەگەڵ ئۆجالان ئاشكرا دەكەن.
لە ڕاگەیەنراوی پارێزەراندا هاتووە، «لە دیداری ٢٢ی ئایار لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان، پێشنیازی كرد كە بۆچوونەكانی دەربارەی مانگرتنەكان بە چالاكانی مانگرتوو ڕابگەیەنرێت و لەگەڵ مانگرتوان گفتوگۆی لەسەر بكرێت. ئەنجامی ئەم دیدار و وتوبێژانە لە نزیكترین ماوەدا بە ڕایگشتی ڕادەگەیەنین.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *