سەرەکی / تۆپ ستۆر / پارەیەکی زۆر لە ماڵەکەی عومەر بەشیردا دۆزرایەوە

پارەیەکی زۆر لە ماڵەکەی عومەر بەشیردا دۆزرایەوە

 

 

 

shad jalal

هێزێکی سەربازی و دەزگای هەواڵگری سودان دوای گەڕان و پشکنین لە ماڵەکەی عومەر بەشیر، سەرۆکی لەسەرکار لادراوی سودان توانیان بڕێک پارەی زۆری بیانی و ناوخۆیی ئەو وڵاتە دۆزیەوە.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، پاش ئەوەی ئەمڕۆ شەممە هێزێکی سەربازی و دەزگای هەواڵگری بەمەبەستی پشکنین هەڵیکوتایە سەر شوێنی نیشتەجێبونی عومەر بەشیر، سەرۆکی لەسەرکار لابرای سودان، توانیان پارەیەکی زۆری بیانی و ناوخۆیی دۆزرایەوە.

تیمەکە توانیویانە بڕی شەش ملیۆن یۆرۆ و 351 هەزار دۆلاری ئەمریکی و نزیکەی پێنج ملیار پاوەندی سودانی بدۆزنەوە

 

بەپێی رۆژنامەی الرأی العام-ی سودانی، تیمەکە توانیویانە بڕی شەش ملیۆن یۆرۆ و 351 هەزار دۆلاری ئەمریکی و نزیکەی پێنج ملیار پاوەندی سودانی بدۆزنەوە.

لەوبارەیەوە موعتەسەم عەبدوڵا، نوێنەری راسپێردراو بۆ کەیسی گەندەڵی بە رۆژنامەکەی راگەیاندوە، پاش دۆزینەوەی ئەو بڕە پارەیە راستەوخۆ فەرمانی کردنەوەی فایلی تایبەت بەو پرسە لەدادگای روبەروبونەوەی گەندەڵی بەڕێنمایی ئەنجومەنی سەربازی راگوزەر دراوە.

نوێنەری راسپێردراو بۆ کەیسی گەندەڵی سودان فەرمانی پشکنینی شوێنی نیشتەجێبونی عومەر بەشیری دەرکردوە

 

موعتەسەم راشیگەیاندوە، ئەو فەرمانی پشکنینی شوێنی نیشتەجێبونی عومەر بەشیری دەرکردوە و بەپێی مادەکانی 5 و 6ی یاسای دراوە بیانییەکان و ماددەی 35ی یاسای سپیکردنەوەی پارە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

چەند رۆژێک بەر لەئێستا ئەنجومەنی سەربازی ئاشکرایکرد، سەرۆکی پێشوی سودان رەوانەی زیندانی کوبەر کراوە لەخەرتومی پایتەخت.

دوێنێ هەینی خۆپیشاندانەکانی سودان بەردەوام بو بۆ رادەستکردنی دەسەڵات بەخەڵک و پێکهێنانی حکومەتێکی کاتی مەدەنی.

خەڵک هۆشیاری ئەوەشیاندە لە ئەگەری بەدەمەوە نەهاتنی داواکارییەکانیان لەلایەن ئەنجومەنی سەربازی راگوزەرەوە ئەوان خۆیان ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی خەڵک دادەمەزرێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *