سەرەکی / تۆپ ستۆر / پارێزگاری سلێمانی: لە سبەینێوە بەغدا نەوت بۆ هەرێم دەنێرێت

پارێزگاری سلێمانی: لە سبەینێوە بەغدا نەوت بۆ هەرێم دەنێرێت

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە بۆ ناردنی نەوت بۆ هەرێم و لە سبەینێوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

هەڤاڵ ئەبوبەکر راگەیاند، “ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە ئاگادارکراینەوە کە رەزامەندییان دەربڕیوە بە ناردنی نەوت بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و هەموو رۆژێک پێنج تەنکەر نەوت بۆ سلێمانی و  پێنج تەنکەر بۆ هەولێر و سێ تەنکەر بۆ دهۆک و دوو تەنکەر بۆ پاریزگای هەڵەبجە دەنێرن”.

دەشڵێت، ناردنی ئەو بڕە نەوتە بۆ هەرێمی کوردستان تا یەک-ی نیسانی ساڵی ئایندە بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە ناردنی بەنزین و هەرزانکردنی بۆ ٤٥٠ دینار هەڤاڵ ئەبوبەکر وتیشی، لە ئێستادا لە گفتوگۆداین و هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیکدا لەسەر ئەو بابەتەش بگەینە ئەنجام.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *