سەرەکی / تۆپ ستۆر / بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستانی ھەژاند

بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستانی ھەژاند

 

كەمێك پێش ئێستا بوومەلەرزەیەك چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستانی ھەژاند.

بوومەلەرزەیەك سلێمانی و ھەڵەبجە و كەركووك و  دەڤەری راپەڕین و سۆران و چەند شارو شارۆچكەیەكی دیكەی ھەرێمی كوردستانی ھەژاند”.

ھاوكات بەپێی میدیا فەرمی ئێران، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.9 رێختەر پارێزگاكانی کوردستان، هەمەدان، ئازەربایجان و کرماشانی هەژاندووە.

بە گوێرەی زانیارییەكان ئاژانسی ھەواڵی مێھر، ناوەندی بوومەلەرزەكە تازاوای کرماشان بووە و لە قووڵایی 8 کیلۆمەتری روویداوە.

ئەمە لەكاتێكدایە سەر لەبەیانی ئەمرۆش بوومەلەرزەیەك لە ناوچەی روویدەری سەر بە پارێزگای ھۆرمۆزگانی ئێران روویداوە.

موجتەبا خالیدی، گوتەبێژی ناوەندی فریاكەوتنی ئێران ئاشكرای كرد، بوومەلەرزەكەی بەیانی ئەمڕۆی ئێران، گوڕەكەی5.7 رێختەر بووە.

قەنديل٢٤

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *