سەرەکی / تۆپ ستۆر / تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی نەوتی ئێران روویدا و قوربانیی لێکەوتەوە

تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی نەوتی ئێران روویدا و قوربانیی لێکەوتەوە

قەنديل٢٤

بەهۆی گڕگرتنی بەشێک لە کۆگاییەکی نەوتی کێڵگەی پیشەسازیی خومەین لە ئێران، تەقینەوەیەکی گەورە روویدا، و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران(IRNA)، رووداوەکە نزیکی کاتژمێر ٣:٠٠ پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ بووە بە کاتی هەرێمی کوردستان، و بەهۆی گڕگرتنی پاڵاوگەیەکەوە بووە لە کێڵگەی پیشەسازی خومەین.

فەتحوڵا حەقیقی، جێگری پارێزگاری (پارێزگای مەرکەزی) رایگەیاندووە، لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام تیمی ئاگرکوژێنەوەکان هێشتا لە شوێنی رووداوەکەن، هەتا بە تەواوی دڵنیا بن لە کۆنترۆڵبوونی ئاگرەکە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە دیار نییە، لێکۆڵینەوەکان بۆ هۆکاری رووداوەکە بەردەوامە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *