سەرەکی / تۆپ ستۆر / به‌وێنه‌.. گه‌رما له‌ سوید گه‌یشته‌ 30 پله‌ و گه‌رمترینی له‌ماوه‌ى 70 ساڵ تۆمار كرد

به‌وێنه‌.. گه‌رما له‌ سوید گه‌یشته‌ 30 پله‌ و گه‌رمترینی له‌ماوه‌ى 70 ساڵ تۆمار كرد

دارستانه‌كانى وڵاتى سوید، كه‌ 54% ڕووبه‌رى وڵاته‌كه‌ (449.964 كم2) داده‌پۆشن، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌هۆى گه‌رماوه‌ كه‌ ئه‌مساڵ له‌ماوه‌ى 70 ساڵى ڕابردوودا به‌ 30 پله‌ى سه‌دی گه‌رمترینی تۆمار كردووه‌، ڕووبه‌ڕووی ئاگر بوونه‌ته‌وه‌ و سووتانى دارستانه‌كان، به‌رده‌وامه‌.

 

ڕادیۆی سوید كه‌ به‌زمانى عه‌ره‌بى په‌خش ده‌كات، بڵاوی كرده‌وه‌، ژماره‌ى دارستانه‌ ئاگرتێبه‌ربووه‌كان تا دوێنێ چوارشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ 67 دارستان، دواتر ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى سوید، ژماره‌ى دارستانه‌ سوتاوه‌كانى بۆ 75 دارستان له‌ته‌واوى وڵاته‌كه‌، زیاد كرد.

یه‌عقوب ویرنیرمان، به‌ڕێوه‌به‌رى پرۆسه‌كان له‌ به‌شى ئاگرى دارستانه‌كان له‌ ده‌سته‌ى ئاماده‌كارى و فریاگوزارى MSB ڕای گه‌یاند، ئاگره‌كان به‌ خێرایی به‌ناو دارستانه‌كاندا ته‌شه‌نه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ریش هه‌یه‌ بگاته‌ دارستانی تر.

دۆخه‌كه‌شی به‌وه‌ وه‌سف كرد، كه‌ له‌ ناوچه‌كانى Gävleborg و Jämtland و Dalarna “زۆر خراپه‌” و كۆنترۆڵ ناكرێت.

بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كان، جگه‌ له‌ كۆپته‌ره‌كانى سوید، هاوكات وڵاتى نه‌رویج به‌ كۆپته‌ر و تیمی ئاگر كوژێنه‌وه‌ هاوكاره‌، هه‌روه‌ها سوید داواى هاوكارى له‌ یه‌كێتى ئه‌ورووپا كردووه‌.

جێی ئاماژه‌دانه‌، كه‌ تێپه‌ڕینی پله‌ى 30ى سه‌دی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ سوید، به‌تایبه‌ت كه‌ تیشكى خۆر له‌ وڵاتى سوید به‌ به‌راورد به‌ وڵاتانى تر به‌هۆى شوێنى جوگرافییه‌وه‌ له‌سه‌ر گۆى زه‌وى، نزیكتره‌ و ماوه‌ى ڕۆژیش درێژتره‌، مه‌ترسى دروست ده‌كات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *