سەرەکی / تۆپ ستۆر / خانمە ئەکتەرێکی بەناوبانگی بۆڵیوود کۆچی دوایی کرد

خانمە ئەکتەرێکی بەناوبانگی بۆڵیوود کۆچی دوایی کرد

خانمە ئەکتەرێکی بەناوبانگی فیلمە سینەماییەکانی (بۆلیوود)، بەھۆی وەستانی گورچیلەکانی، کۆچی دوایی کرد.

میدیا جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، کە دوێنێ دووشەممە 16/7/2018، ڕیتا بەھادوری، خانمە ئەکتەری ھیندی، بەھۆی وەستانی گورچیلەکانی، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری (مۆمبای) ھیندستان، لە تەمەنی 62 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ڕیتا یەکێک بوو لە خانمە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی بۆڵیوود، لە چەندین دراما و فیلمی سینەماییدا ڕۆڵی بینیوە، دیارترین ئەو فیلمە سینەماییانەش بریتین لە: ڕاجا، ڕانگ، گۆپاڵ کریشنا، جولی، بێتا و ئاینا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *