سەرەکی / تۆپ ستۆر / خۆپیشاندانەكانی عێراق كاریگەری لە سەر بازاڕی نەوت نەكردووە

خۆپیشاندانەكانی عێراق كاریگەری لە سەر بازاڕی نەوت نەكردووە

بەرپرسانی كەرتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنن، تێكڕای هەناردەی نەوتی باشووری عێراق لە رۆژێكدا سێ ملیۆن و 566 هەزار بەرمیلەو خۆپیشاندانەكان كاریگەری لەسەر بازاری نەوت نەكردووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، بەرپرسێكی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە، عێراق سێ ملیۆن و 566 هەزار بەرمیل رۆژانە بە تێكرایی هەناردە كردووە لە كێڵگەكانی نەوتی باشوور لە سەرەتای ئەم مانگەوە.

ئەو بەرپرسانە ئاماژەی بەوەشكردووە، خۆپیشاندانەكانی شارەكانی باشووری عێراق لە ماوەی 9 رۆژی رابردوودا بەهۆیی خراپی خزمەتگوزارییەكانەوە كاریگەری لە سەر پرۆسەی بەرهەمهێنان یان هەناردەكردن نەكردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *