سەرەکی / تۆپ ستۆر / هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌چیاى قه‌ره‌چوخ ئۆپراسیۆنێكیان ئه‌نجامدا

هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌چیاى قه‌ره‌چوخ ئۆپراسیۆنێكیان ئه‌نجامدا

هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌چیاى قه‌ره‌چوغ ئۆپراسیۆنێكیان ئه‌نجامدا.

سیروان بارزانى، به‌رپرسى میحوه‌رى گوێرى هێزه‌كانى پیشمه‌رگه‌ به‌خه‌ندان-ى راگه‌یاند، به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كاتژمێر 4:40 خوله‌ك، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ به‌هاوكارى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌چیاى قه‌ره‌چوغ ئۆپراسیۆنێكیان بۆ له‌ناوبردنى چه‌كدارانى داعش ئه‌نجامدا.

به‌رپرسى میحوه‌رى گوێرى هێزه‌كانى پیشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد،” ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان بۆ راوه‌دوونانى چه‌كدارانى داعش به‌رده‌وامه‌”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *